سەرۆک کۆمار سبەی سەردانی کرماشان دەکات
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی هاوخەمی لە گەڵ هەموو زیانلێکەوتوان و کۆست کەوتوانی رووداوی بوومەلەرزە لە پارێزگا رۆژاواییەکانی ئێران جەختی کردەوە : حکومەت بە هەموو تواناوە لە تەنیشت بوومەلەرزەلێدراواندا دەبێ.
بوومەلەرزەیەکی گەورە بە تەوژمی 7.2 ی ڕیشتەر شەوی رابردوو چەندین ناوچەی رۆژاوای وڵاتی هەژاند ، دوایین ئاماری گیان لەدەست داوانی ئەم رووداوە 328 کەس و ژماری بریندارانیش زیاتر لە 2000 کەس راگێندراوە .
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە پەیامێکدا وتی : پێوێیستە هەموو دامودەزگا بەرپرس و فریاگوزاریەکان لە پارێزگاکانی رۆژاوای ئێران و پارێزگا نزیکەکان ، بە هاریکاری ئەوپەڕی و لەبەردەست دانانی ئیمکاناتی خۆیان ، رووبکەنە فریاگوزاری و نیشتەجێ کردنی گونجاو و دابین کردنی پێداویستیەکانی زیان لێکەوتوان .
روحانی هەروەها بۆ گیان لەدەست داوانی ئەم بوومەلەرزە چاکبوونەوەی خێرا و بۆ ئیرانیانی کۆست کەوتوو سەبر و سەلامەتی داوا کرد .
لە هەمان کاتدا بە فەرمانی روحانی ، وەزیرانی نێوخۆ ، و تەندروستی و کۆمەڵی مانگی سوور ی ئێران لە گەڵ تیمێک لە دەزگەی سەرۆک کۆماریی ، بەرەو ناوچە بوومەلەرزە لێداراوەکان لە کرماشان کەوتنە رێ .
ئیسحاق جەهانگری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماریش لە دانیشتنی ئەرکانی ئابووری خۆڕاگرانەدا وتی : سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سبەی سەردانی کرماشان دەکا .