تشرینی دووه‌م 13, 2017 15:59 Asia/Tehran
  • هاوخەمیی دەربڕینی یەکێتی ئوروپا لەگەڵ بەرکەوتووان و لێقەوماوانی بوومەلەرزەی ئێران-ئێراق

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا، وێڕای ڕاگەیاندنی هاودەنگی وهاوخەمی لەگەڵ خێزانی قوربانیانی بوومەلەرزەی ئێران و ئێراق، ئامادەیی ئەو یەکێتییە بۆ هاوبەشبوون لە ئۆپراسیۆنی فریاگوزاریی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا ئەمڕۆ دووشەممە وتی کە یەکێتی ئوروپا بۆ پاڵپشتی ویارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی ئێران و ئێراق ئامادەیە.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتەکانی دەرەوەی ئەرمەنستان، ئەستۆنی، نەرویژ، کرۆڤاسیا، لیتوانی، ئاڵمان و لێتۆنی لە پەیامی توئیتەری هاوخەمییان دەربڕی لەگەڵ بەرکەوتووان و لێقەوماوانی بوولەرزەی ئێران و ئێراق.

بوومەلەرزەی٧.٣ڕیشتەری، شەوی ڕابردوو کاژێر٢١:٤٨ خولەک و لەناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشانی ئێران و سلێمانی ئێراق ڕووی دا کە تائێستا زیاتر لە٣٠٠کوژراو و ٢٥٠٠برینداری لێکەوتووەتەوە.

بوومەلەرزەی دوێشەو جگە لە ناوچە ڕۆژاواییەکانی ئێران و شارە جیاجیاکانی ئێراق، ناوچەگەلێکی ولاتانی تورکیا، ئەرمەنستان، کوەیت، عەرەبستانی سەعوودی و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیشی هەژاند.

سەرپەیڤ