دوایین ئاماری کوزراوان و بریندارانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژئاوای ئێران
بێهنام سەعیدی " جێگری ڕێکخراوی ئەرکانی قەیرانی ئێران دوانیوەڕۆی دووشەمە ڕایگەیاند : تا ئێستا بە هۆی بوومەلەرزە لە ڕۆژئاوای ئێران 348 کەس کوژران و 6603 کەس بریندار بوون .
بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی حەوت پوینت سێ ڕیشتر شەوی دووشەمە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند . تا ئێستا زیارتر لە 145 دوا لەرزەیش لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان تۆمار کراوە . بەرپرسانی وڵات ، لەشکەری و کاربەدەستانی سەربازیی ئێران بۆ وێنە سەردار سەرلەشکەر موحەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و ئەمیر سەرلەشکەر عەبدوڵڕەحیم مووسەوی فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لێکدانەوەی بارودۆخەکە و بەرنامە داڕشتن لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان ئامادەن . بە فەرمانی سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران وەزیرانی ناوخۆ و تەندوروستی دەرمان و فێرکاری پیزیشکی و سەرۆکی کۆمەڵی مانگی سوور هاوڕێ لە گەڵ تیپێک لە دامەزراوەی سەرۆک کۆماریەتی ڕەوانەی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان لە پارێزگای کرماشان بوون . لە هەمان پێناودا حەسەن ڕوحانی سەروک کۆماری ئێران سبەینێ سێشەمە بۆ چاودێری و لێکدانەوەی ڕەوتی فریاگوزاری بە بوومەلەرزە لێدراوەکان و دیدار لە گەڵ خەسار دیتووان دەچن بۆ پارێزگای کرماشان . سەقام دانی خێرای خەڵکی زیان دیتوو لە سەره تاکانی بوومەلەرزەکە دەسپێکراوە و فریاگوزاری بە ئیمکاناتی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئەرتەش و بەسیج هەروا بەردەوامە . نەخۆشخانە ساراییەکانیش لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان دامەزراوەوە و هێزە خۆبەخشەکانیش بەڕێ کراون بۆ ناوچەکە .