هاوخەمی دەربڕینی ڕێبەرانی جیهان لە گەڵ بەجێ ماوانی قوربانیەکانی بوومەلەرزەکەی ئێران و ئێراق
دەوڵەتەکانی ئەفغانستان و هێندستان و کۆماری ئازەربایجان و پاکستان هاوخەمیان دەبڕی لە گەڵ بەجێ ماوانی قوربانیەکانی بوومەلەرزەکەی ئێران و ئێراق .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری تەسنیم " موحەمەد ئەشرەف غەنی " و عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا " سەرۆک کۆماری و سەرۆکی ئەنجۆمەنی کارگێڕی دەوڵەتی یەکگرتووی نیشتمانی ئەفغانستان ڕۆژی دووشەمە بە نوێنەرایەتی لە لایەن دەوڵەت و نەتەوەی ئەفغانستان قوربانی بوونی سەدان کەسیان بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێ شەو لە خەڵک و دەوڵەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئێراق سەرەخۆشی کرد . هەروەها وەزارەتی دەرەوەی پاکستانیش ڕۆژی دووشەمە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە گەڵ خەڵک و دەوڵەتی ئێران و ئێراق لەو بارەوە هاوخەمی دەبڕی . خاجە موحەمەد ئاسەف " وەزیری دەرەوەی پاکستان بە دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆی بە بۆنەی کارەساتی دڵتەزێنی بوومەلەرزەکەی ناوچەی ڕۆژئاواییەکانی ئێران و ئێراق ڕایگەیاند دەوڵەت و نەتەوەی پاکستان لەو ڕوژه دژوارانه دا لە پاڵ خەڵکی ئێران و ئێراقدا دەبێت . هەروەها سەرۆک کوماری ئازەربایجان لە پەیامێکدا قوربانی بوونی ژۆمارێک لە هاووڵاتیانی بە هۆی ڕوودانی بوومەلەرزە لە ئێرانی لە سەرۆک کۆمار و نەتەوەی ئێران و بە جێ ماوانی قوربانیەکانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە سەرخۆشی کرد .لە پەیامه که ی ئێلهام عەلی ئۆف " ڕوولە سەروک کۆماری ئێراندا هاتووە کۆماری ئازەربایجان خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەی خەڵکی ئێران دەزانێ و لە گەڵ بەجێ ماوانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە هاودەردی دەکات . هەروەها سەرۆک وەزیرانی هێندستانیش لە پەیامێکدا لە پەیجی توئیتری خۆی هاوخەمی خۆی لە گەڵ بەجێ ماوانی قوربانیەکانی بوومەلەرزەکەی ئێران دەربڕی . نارندرا مۆدی " سەرۆک وەزیرانی هێندستان ڕۆژی دووشەمە لە پەیامێکدا سەرەخۆشی خۆی ڕاگەیاند .