پەیامی سەرەخوشی بەشار ئەسەد و ئەمیری کوەیت بە ڕوحانی بە دوای ڕوودانی بوومەلەرزەکەی ئێران
بە دوای ڕوودانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژئاوای ئێران و قوربانی بوونی سەدان ئێرانی بەشار ئەسەد سەرۆک کوماری سووریا و شێخ سەباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح ئەمیری کوەیت بە ناردنی پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆ حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ێئران سەرەخوشیان لە دەوڵەت و نەتەوەی ئێران کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری میهر بەشار ئەسەد ڕۆژی دووشەمە لەو پەیامەدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و هاو پشتی خۆی لە گەڵ خەڵکی ئێران ڕایگەیاند سووریا لاگری خۆی لە نەتەوەی دۆستی ئێران ڕادەگەینێت و متمانەی هەیە بە توانایی ئەو نەتەوە بۆ تێپەڕین لەو ڕەنج و مەینەتە . هەروەها لە پەیامەکەی شێخ سەباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح ئەمیری کوەیتدا هاتووە : لە گەڵ کوماری ئیسلامی ئێراندا هاوخەمین و هیوای سەلامەتیمان بو برینداران هەیە . بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی حەوت پوینت سێ ڕیشتر شەوی دووشه ممه ناوچە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند تا ئێستا زیاتر لە 145 دوالەرزەش لەو ناوچەگەلە تۆمار کراوە . بێهنام سەعیدی جێگری بنکه ی قەیرانی ئێران دوانیوەڕوی دووشەمە ڕایگەیاند تا ئێستا بە هِۆ ی ڕوودانی بوومەلەرزە لە ڕۆژئاوای ئێران 407 کەس کوژراون و پێنج هەزار و 6700 کەسیش برینداربوونە .