هاوخەمیی دەربڕینی وڵاتانی ئۆزبەکستان، ئیتالیاو ئینگلیز و تورکیا لەگەڵ حکومەت وگەلی ئێران
دوابەدوای ڕوودانی بوومەلەرزەی ٧.٣ ریشتەریی لە ڕۆژاوای ئێران، سەرۆک کۆمارانی ئۆزبەکستان، ئیتالیاو بەریتانیاو هەروەها وەزیری دەرەوەی تورکیا هەرکامەیان لە پەیامی جیاجیادا هاوخەمییان دەربڕی لەگەڵ حکومەت و گەلی ئێران.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، شەوکەت میرزیایف سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان پاش ڕوودانی زەمین لەرزەی قورس لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام لەڕۆژاوای ئێران کە بووە هۆی گیان لەدەست دان و برینداربوونی ژمارێکی زۆر لە خەڵکی ئەو وڵاتە، لەپەیامێکدا، هاوخەمیی قووڵی خۆی لەگەڵ حکومەت و گەلی ئێران و خێزان و کەس وکاری قوربانیان دەربڕی.
هەروەها سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا هاوخەمیی دەربڕی لەگەڵ خێزانی قوربانیانی زیان پێگەیشتووی بوومەلەرزە.
پائۆلۆ جێنتیلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا چەند خولەک لەوەپێش لە پەیامێک لەپەیجەکەی لەتوئیتەردا لەکاردانەوە بە بوومەلەرزەی ئێران وئێراق نووسی: ڕوودانی زەمین لەرزە لەئێران و ئێراق بەسەدان قوربانی لێکەوتەوە. ئیتالیا وێڕای ڕاگەیاندنی دۆستایەتی لەگەڵ وڵاتانی زیان دیتووی ئەو ڕووداوە، ئامادەی یارمەتی گەیاندنە.
مەولوود چاووش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیاش وێڕای سەرەخۆشی لە خێزانی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزە هەروەها هاوخەمیی دەربڕی لەگەڵ حکومەت و گەلی ئێران و باسی ئامادەیی ئەو وڵاتەی کرد بۆ ناردنی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە.
بوریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش لەپەیامێکی لە پەیجەکەی لە توئیتەر نووسی؛ قووڵترین سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خەڵکی ئێران و ئێراق دەکەم لەبەر بوومەلەرزەی مەرگهێنی شەوی ڕابردوو.
بوومه لەرزەیەک بە پلەی٧.٣ ریشتەریی دوێشەو(یەکشەممە) ناوچە ڕۆژاواییەکانی ئێران وهەروەها ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی ئێراقی هەژاند و دوائاماری قوربانیانی ئەو بوومەلەرزە لە ئێران تائێستا گەیشتووەتە٤٠٧ کەس و ژماری بریندارانیش زیاتر لە شەش هەزار کەس لەلایەن دەم و دەزگە بەرپرسەکانی ئێران ڕاگەیێندراوە.