ئەمیر عەبدوڵاهیان : ئێران وتورکیا دەوری گرینگیان لە بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i314576-ئەمیر_عەبدوڵاهیان_ئێران_وتورکیا_دەوری_گرینگیان_لە_بەرەنگار_بوونەوەی_ترۆریسم_هەیە
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وتی: سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وتورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم وڕاوێژکاری ڕێک وپێک وبەردەوامی سیاسی لە دۆخی ئێستاکەی ناوچە گرینگایەتی هەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2017 17:13 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵاهیان : ئێران وتورکیا دەوری گرینگیان لە بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم هەیە

یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وتی: سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وتورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم وڕاوێژکاری ڕێک وپێک وبەردەوامی سیاسی لە دۆخی ئێستاکەی ناوچە گرینگایەتی هەیە .

" حسین ئەمیر عەبدوڵاهیان ئەمڕۆ سێشەممە لە دیدار لەگەڵ هاکان تەکین باڵوێزی تورکیا لە تاران ، بەئاماژەدان بە گرینگایەتی پێوەندیەکانی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتورکیا ، وتی: پەرەی هەرچی فرەتری پێوەندیەکانی پەرلەمانی ، دەوری گرینگ لە پەرەی هەمە لایەنەی پێوەندی دووڵات دەگیڕێت.

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی ، هەروەها بەڕێوەچوونی دەهەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانەکانی ئەندامی کۆگەی ئاسیایی ئاپ ئا، لەحەوتەی داهاتوو لە ئەستەمووڵی تورکیا ی لەدۆخی ئێستاکەی ناوچەکەدا، بە گرینگ زانی.

ئەو هەروەها لەسەر پێویستی هاوکاریەکانی هەمە لایەنەی بەشەکانی ئابووری ، بازرگانی دوو وڵات پیداگری کرد.

" هاکان تەکین "باڵوێزی تورکیا لە تاران یش لەم دیدارەدا ، بە هاوڕەوت زانینی ڕوانگەکانی دوو وڵات سەبارەت بە مەسەلە ومژارەکانی نێودەوڵەتی وناوچەیی ، لەسەر هاوکاری زۆرتری دوو وڵات لە چوارچیوەی بەرژەوەندی هاوبەش پیداگری کرد.

ئەو هەروەها هاوکاریەکانی پەرلەمانی ئێران وتورکیا ی لە ناو کۆمەڵگەکانی نێودەوڵەتی لە باشترین ئاست زانی ووتی: وڵاتەکەی هۆگری پەرەی پێوەندی دوو لایەنە وبەرزبوونەوەی ئاستی پێوەندیەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانە.