سەردانی نوێنەری ڕێبەری مەزنی ئینقلاب لە بریندارانی بومەلەرزەکەی ڕۆژاوای ئێران
نوێنەری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی سەردانی ژمارێک لە بریندارنی بومەلەرزەکەی ئەمدواییەی ڕۆژاوای ئێرانی کرد کە لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی(رە)دا خەوێندراون.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ حوجەتولئیسلام "سەید ڕەزا تەقەوی" بە ڕاگەیاندنی سڵاوی ڕێبەری مەزنی ئینقلاب، داوای لە خودای تاکانە کرد خێراتر تەندرووستی ببەخشێتەوە بەو بریندارانە.
ئێستاکە ٢٥ برینداری بومولەرزەکەی ئەمدواییەی ڕۆژاوای ئێران لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی(رە)ی تاراندا خەوێندراون. ٦ بریندار پێشتر لەو نەخۆشخانەیەدا چارەسەرییان بۆ کرا و بەڕێ کرانەوە بۆ شار و زێدی خۆیان.
نوێنەری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بڕیارە سەردانی بریندارانی خەوێندراو لە دوو نەخۆشخانەی "سینا" و "فیروزگەر"یش بکات.
ڕۆژی سێشەممەیش لێژنەیەک لە لایەن نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەرییەوە بە مەبەستی سەردانی ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکان و لێکدانەوەی پرۆسەی دابین کرانی ڕاژەکاری و خزمەتگوزاری پێویست بۆ بومەلەرزە لێدراوەکان گەیشتنە کرماشان(ڕۆژاوای ئێران).
بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی ٧.٣ ڕیشتەر شەوی دووشەممە ڕۆژاوای ئێرانی هەژاند. تا ئێستا بە هۆی ئەو ئەردهەژێنەوە ٤٣٦ کەس گیانیان لە دەست داوە و نزیکەی ٩ هەزار و ٣٨٨ کەسیش بریندار بوون.
بەرپرسانی وڵات و کاربەدەستانی جۆربەجۆری هێزی سەربازیی ئێران هەر لە هەمان کاژێرە سەرەتاییەکانی ڕوودانی ئەو بوومەلەرزەیە، خۆیان گەیاندۆتە ناوچەکە و پرۆسەی لێکدانەوەی باروودۆخ و پلان داڕشتن بۆ ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکان لە نزیکەوە چاوەدێری دەکەن.
نیشتەجێ کردنی خێرای خەڵکی بومەلەرزەلێدراو لە یەکەم کاژێرەکانی ڕوودانی ئەو ئەردهەژێنە لە ڕۆژاوای ئێران دەست پێ بووە و کاری فریاگوزاری بە ڕاژەکاریی و ئیمکاناتی دەوڵەت، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، ئەرتەش و بەسیج ئێستایش هەر بەردەوامە.
نەخۆشخانەی سەحراییش لە ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکان سەقامگیر بووە و هێزە خۆبەخشەکانیش بەڕێ کراون بۆ ئەم ناوچانە.