وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گەیشتە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i317707-وەزیری_دەرەوەی_بەریتانیا_گەیشتە_تاران
بوریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەمەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی گەیشتە تاران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2017 12:40 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گەیشتە تاران

بوریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەمەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی گەیشتە تاران.

بوریس جانسۆن لەدیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی سەبارەت بە دوابارودۆخی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بەتایبەت لەبواری هاوکارییە ئابوورییەکانی دوو وڵات، پەرەی پەیوەندییە بازرگانیی وبانکییەکان، پرسە ناوچەییەکان و ئاڵوگۆڕە جیهانییەکان وتووێژ و ڕاوێژ دەکا.

وەزیری دەرەوەی ئینگلیز هەروەها بڕیارە لەسەفەری دوو ڕۆژەی بۆ تاران لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار، محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوە، عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، عەلی لاریجانی، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وعەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێخکراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران دیدار و وتووێژ بکات.