کەمالوەندی: هەنگاوی هاوبەش بە بێ قازانج کردنی ئێران بەردەوام نابێت
وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند:هەنگاوی هاوبەش بە بێ ئەوەی ئێران قازانجی تیادا بکات بەردەوام نابێت.
بەهرۆز کەمالوەندی وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر گوێزرانەوەی ئەم پەیامە بۆ ئەمریکییەکان بە هۆی وەزیری کاروباری دەرەوەی بریتانیا کە بەردەوامیی هەنگاوی هاوبەش بە بێ قازانج کردنی ئێران لە تایبەتمەندییەکانی مسۆگەر نابێت، وتیشی: پرسی سەرەکی لەم بارەیەوە سات و سەودای بانکییە و دەبێ هەوڵ بۆ ئەوە بدرێت کە ئەو ڕەوتەی وا واشێنگتۆن بانکە گەورەکانی لە هاریکایی ئێران ترساندووە بگۆڕدرێت.
وتەبێژی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی دانوستانەکەی ڕۆژی یەکشەممەی وەزیری کاروباری دەرەوەی بریتانیا لەگەڵ عەلی ئەکبەری ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران دا وتیشی: دەوڵەتی بریتانیا بەم ئەنجامە گەییشتووە کە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکەدا ئاشکرایەو بەبێ ئێران ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە چارەسەری بە خۆیەوە نابینێت.
بەهرۆز کەمالوەندی وتەبێژی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: لە ئەدەبیاتی بوریس جانسۆنی وەزیری کاروباری دەرەوەی بریتانیادا بە تەواوی دەردەکەوێت کە بۆ چارەسەریی گرفتو کێشەکانی ناوچەکە دەبێ کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک هۆکارێکی سەرەکی لە پرسە جۆربەجۆرەکاندا لەبەرچاو بگیردرێت کە دیارە ئەمەش بابەتێکی هەرە گرینگە.
بوریس جانسۆنی وەزیری کاروباری دەرەوەی بریتانیا ڕۆژی شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی و ئابووری بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە تارانی پێتەختی ئەم وڵاتە.
ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و گرووپی پێنج کۆ یەک بریتی لە وڵاتانی (ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانسا، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە چووەتە واری جێبەجێ کرانەوە ، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی گرووپی پێنج کۆ یەک بەردەوام لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتنەدا تەگەرە دەنێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی هەنگاوی هاوبەش، ڕێککەوتنی ناڤۆکیی وەک ڕێککەوتنێکی ترسناک وەسفکردووەو داوای تێکدانی دەکات، کەچی دنیا نەیاری ئەو هەنگاوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.