قەشەی مەزنی ئەرمەنییەکانی تاران : پەیڕەوانی ئایینە جۆربەجۆرەکان لە ئێران خاوەنی ئازادی یاسایین
قەشەی مەزنی ئەرمەنییەکانی تاران وتی : پەیڕەوانی ئایینە جۆربەجۆرەکان، بەتایبەت ئایینەکانی ئیلاهی لە ئێران خاوەن ئەو ئازادییانەن کەلە یاسای بنەڕەتی دیاریکراوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەبو سێرکیسیان قەشەی مەزنی ئەرمەنییەکانی تاران ڕۆژی سێ شەممە بە بۆنەی لەدایک بوونی عیسا مەسیح(ع) لە نێو کۆڕی ئەندامانی ئەنجومەنی شاری تاران وتی : لەم ڕۆژە پیرۆزەدا جیهان زۆرتر لە هەر کاتێکی تر پێویستی لە ئاشتی ، هێوری و دۆستایەتی هەیە .
سێرکیسیان وتیشی : دامەزرانی ئاشتی لە جیهان بەستراوەتەوە بە هاتنەدی دادگەری و هاتنەدی مافی بنپێکراوی گەلان و مێژووش نیشان دەدا کە ئاشتی و دادگەری تەنیا کاتێک دەستە بەر دەکرێت کە وتووێژ ، دۆستایەتی و ڕێزگرتنی بەرامبەر لەنێوان پەیڕەوانی ئایینەکانی ئیلاهی دامەزرێ .
قەسەی مەزنی ئەرمەنییەکانی تاران پێداگری کرد : مێژوویی ئێران سەنەدوبەڵگەی ئەم ڕاستەقینەیە کە دانیشتوانی ئەم سەرزەوینە هەرلە مێژە پەیڕەوی هەرکام لە ئایینەکانی ئیلاهی کە بوونە، لە تەنیشت یەکتر ژیاون و چالاکییان کردووە و بە هاوژینی ئاشتیانە و ڕێز و دۆستایەتی بەرامبەر ڕ استبوونی ئایەتەکانی کتێبی پیرۆزیان سەلماندووە.
قەسەی مەزنی ئەرمەنییەکانی تاران هەروەها وتی :بڕیاری ناژیرانەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تەل ئەبیب بۆ بەیتولموقەدەس و سەرنج نەدان بە بڕیارنامەکان و یاساکانی نێودەوڵەتی ، جیهان و بەتایبەتی گەلانی ئاشتی خواز و دادگەر خوازی بەرەوڕووی کێشەی جیددی کردووە.