نقێمێک لە ناخی شۆرەکات دا
حه‌زره‌تی مه‌عسومه(س) له یه‌که‌م رۆژی مانگی زیقه‌عده‌ی ساڵی 173ی کۆچی، له شاری مه‌دینه له دایک بووه. ئه‌و خاتوونه خۆشه‌ویسته، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، له بنه‌ماڵه‌یه‌کدا په‌روه‌رده کرا که دایک و بابی و منداڵه‌کانی، هه‌موویان رازاوه به فه‌زیله‌ت و به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان بوون.
عیباده‌ت و خواپه‌ره‌ستیی، خواناسیی و ته‌قوا، راستگۆیی و سه‌بر و خۆراگریی له به‌رامبه‌ر دژواریی و ناخۆشییه‌کان، به‌خشنده‌یی و داوێن پاکیی و هه‌روه‌ها بیرکردنه‌وه له خوداوه‌ند، له تایبه‌تمه‌ندییه به‌رجه‌سته‌کانی ئه‌و ماڵباته چاکه‌کارو ره‌سه‌نه‌یه. باوکانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه، هه‌مویان هه‌ڵبژێردراوان و پێشه‌وایانی هیدایه‌ت، گه‌وهه‌ری پرشنگداری ئیمامه‌ت و سوکانداری که‌شتیی مرۆڤایه‌تیی بوون.
حه‌زره‌تی مه‌عسومه(س) له بنه‌ماڵه‌یه‌کدا په‌روه‌رده کرا که سه‌رچاوه‌ی زانست و ته‌قواو به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان بوون. دوای ئه‌وه‌ی بابی به‌ڕێزی ئه‌و خاتوونه خۆشه‌ویسته شه‌هید کرا، کوڕی به‌ڕێزی ئه‌و ئیمامه،واته حه‌زره‌تی ره‌زا(ع) په‌روه‌رده کردن و بارهێنانی خوشک و براکانی وه‌ئه‌ستۆ گرت. به هۆی سه‌رنجی زۆری ئه‌و حه‌زره‌ته، هه‌رکام له منداڵه‌کانی ئیمام کازم(ع) ده‌ستیان گه‌یشته مه‌قامه به‌رزه‌کان و بوونه وێردی سه‌ر زمانان.
بێ گومان پاش حه‌زره‌تی ره‌زا(ع) له نێو منداڵه‌کانی ئیمام کازم(ع) حه‌زره‌تی مه‌عسومه(س) له باری زانستیی و ئه‌خلاقییه‌وه، پایه‌به‌رزترینیانه.ئه‌و راستییه له ناو نازناوه‌کان و تاریف و وه‌سفگه‌لێك كه ئه‌ئیمه‌ی ئه‌تهار لێیان کردووه، ده‌رده‌که‌وه‌ێ و ئه‌و راستییه روونی ده‌کاته‌وه که به‌ڕێزیشیان هه‌روه‌ک حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب(س) عالمه‌ی به بێ موعلیه‌مه بووه. حه‌زره‌تی فاتیمه‌ی مه‌عسومه(س) هێمای مه‌عریفه‌ت و فه‌زیله‌ته. ریوایه‌تی كه‌سایه‌تیه مه‌عسومه‌كان(ع) فه‌زیله‌ت و پایه‌به‌رزییه‌کان له باره‌ی ئه‌و حه‌زره‌ته ده‌گێڕننه‌وه.
ئیمام سادق(ع) له‌مباره‌وه فه‌رموویانه؛ ئاگاداربن که بۆ خوداوه‌ند، حه‌ڕه‌مێک هه‌یه و ئه‌وه مه‌ککه‌یه، بۆ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) حه‌ڕه‌مێک هه‌یه و ئه‌ویش مه‌دینه‌یه. بۆ ئه‌میری موئمینان حه‌ڕه‌مێک هه‌یه و ئه‌وه کوفه‌یه. بزانن که حه‌ڕه‌می من و منداڵه‌کانم پاش من قۆمه. ئاگادار بن که قۆم، کوفه‌ی بچووکی ئیمه‌یه، بزانن به‌هه‌شت هه‌شت ده‌روازه‌ی هه‌یه که سێیانی به‌ره‌وه قۆم ده‌كرێته‌وه. خاتوونێک له منداڵه‌کانی من به ناوی فاتیمه ، کچی مو‌سا، له‌وێ کۆچی دوایی ده‌کا، که به شه‌فاعه‌تی ئه‌و، هه‌موو په‌یڕه‌وانی ئێمه ده‌چنه به‌هه‌شت.
بەقسەی ڕاویی ئەم بەسەر ھاتە ئیمامی سادق(ع) ئەم قسەیەی کاتێک فەرموو کە ھێشتا ئیمامی کازم(ع) باوکی حەزرەتی فاتیمەی مەعسوومە(س) لەدایک نەببوو.
بەڵێ... شاری" قوم" حەرەمی ئەھلی بەیت واتە ماڵباتی پێغەمبەرو مەڵبەندی ئیمامانە. خاتوونێک لەوێ دا ئەسپەردەی خاک کراوە کە گڵکۆو بارەگاکەی وەک نقێمێک لەو مەڵبەندە شۆرەکاتەدا دەدرەوشێتەوە.
ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی فاتیمەی مەعسومە (س) لە ھەموو ئەویندارانی ماڵباتی عیسمەت و تەھارەت سەرەخۆشیی دەکەین.