ساڵڕۆژی حەماسەی ٩ی بەفرانبار ڕۆژی پەیمان بەستنی ئوممەت لەگەڵ ویلایەتە
30ی مانگی دێسەمبەر ڕێکەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی ئامادەبوونی عاشورایی خەڵکی حەماسەسازو وەلایەتمەداری ئێرانی ئیسلامی لە ڕێپێوانەکەی ٩ی بەفرانباری ساڵی ١٣٨٨ی کۆچی - هەتاوی کە بە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی ڕاپەڕین و لاپەڕەیەکی زێڕینی دیکە لە شانازیەکانی گەلی ئێران دێتە ئەژمار .
حەماسەی ٩ی بەفرانبار، هێمای سەربەستی، سەربەخۆیی و بەسیرەتی ئەو خەڵکەیە کە تا دواهەناسە بۆ پاراستنی بنەماکانی ئیسلام و ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران خۆراگری دەکەن و بە دەنگی بەرز رایانگەیاند کە بێتوو دوژمن بەرامبەر بە ئایینەكەیان راوەستێ لەهەمبەر هەموو دونیا رادەوەستن.
ڕۆژی ٩ی بەفرانبار لە مێژوویی شۆڕشی ئیسلامیدا وەکوو ڕۆژی بەسیرەت بوو بە ڕۆژێكی خودایی، تاهەتایی و لەبیرنەکراو. لەم ڕۆژە مێژووییەدا گەلی هەمیشە ئامادەی ئێرانی ئیسلامی حەماسەیەکی دیکەیان خوڵقاند و دوژمنانی خواوەند و ئایینەکەیان هیوابراو کرد و دڵی ئیمامی زەمان (عج) و نوێنەرە ڕاستەقینەكەی حەزرەتی ئایەتووڵلا هولعوزما خامەنەیی (دامت برکاتە)ـیان شاد کردەوە.
دەتوانین بڵێین ٩ی بەفرانبار ڕۆژی زاڵ بوونی سوپای ئیلاهییە بە سەر سوپای شەیتان. ڕۆژی هەڵقوڵانی سۆز و خرۆش لە ناخی گەلی ئێرانەوە و دەرخستنی تووڕەیی پیرۆزە بەرامبەر بە سوکێتی و بێ ڕێزی کردنی ژمارێک فریودراو یان بەکرێگیراوی بیانییەکان لە ئاست پیرۆزایەتییەکان لە ڕۆژی عاشوورای حسێنیدا.
حەزرەتی ئایەتۆڵڵا هۆلعۆزما خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لە ساڵوەگەڕی ٩ بەفرانبار ی ٨٨ ، بە ئاماژەدان دان بە دوژمنی و ڕق وکینە نواندنی مڵهۆڕان دژی دەستەڵاتداریەتی ئیسلام و هەوڵی ئەوان بۆ وەرگرتنی هێز و دەسەڵات لە نیزامی ئیسلامی ، فەرموویان ، ئەمڕۆکە ئەندازیاریی بەرەنگاربوونەووەی دەستەڵاتەکانیی ئەستەکباری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕەوتی سەندنەوەی دەستەڵاتی ماددی و مەعنەوەی و ورە وئیرادەی گەلی ئێرانە . لە بەرامبەر ، دەبێ ئەو دەستەڵاتە بپارێزین و ڕۆژ لەگەڵ رۆژ بەهێزتری بکەینەوە.
ڕۆژی نۆهەمی بەفرانبار لە ڕاستیدا ڕۆژی نا گوتنی گەلی ئێرانە بە سەرانی ئاڵۆزی و ئەرێ گوتن بە حکومەتی ئیسلامی و پەیمان نوێ کردنەوەی خەڵک لەگەڵ ئارمانجە بەرزەکانی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) و ڕێبەری بلیمەتی شۆڕشی ئیسلامی.
خەڵک لەم ڕۆژەدا تیری مەرگیان هاویشت بەرەو سەرانی فیتنە و پشتی جەستەی دزێوی فیتنەیان دا بە عەرزدا. ڕۆژی ٩ی بەفرانباری ١٣٨٨، یاسایی بوونی سیاسیی حکومەتی ئیسلامیی ئێران دیسان بە ئامادەبوونی بە ملوێنانی کەس لە تاران و هەموو شارەکانی وڵات بە هەموو خەڵکی جیهان ڕاگەیەندرا.