کانونی دوھەم 15, 2018 11:04 Asia/Tehran
  • ئەنجامی دڵتەزێنی نەوتهەڵگری ئێرانیی

نەوتهەڵگرێکی ئێران ئاوری تێبەر بوو و لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی چین نوقمی دەریا بوو.

16ی بەفرانبار، گەمییەکی بارهەڵگری چینی – هۆنگ کۆنگی لە کەنارەی ڕۆژهەڵاتی چین لە نەوتهەڵگرێکی ئێرانی کەوت، ئەم کارەساتە بووە هۆی تەقینەوە و ئاوربەربوونی نەوتهەڵگرە ئێرانییەکە.

سی و دوو کارگێڕ و ستافی نەوتهەڵگرەکەی ئێران (30 ئێرانی و 2 بەنگالیایی) لەو کارەساتەدا گیانی خۆیان لە دەس دا

نەوت هەڵگرە ئێرانییەکە، 136 هەزار تەن بەرهەمی گازی هەناردەکراوی ئێرانی بۆ کۆریای باشووری پێبوو کە لە 16ی بەفرانبار پاش وێککەوتنی لەگەڵ گەمییەکی بارهەڵگر، گڕی تێ بەربوو.

گەمیی بارهەڵگری هۆنگ کۆنگی بە ناوی "کریستاڵ" بە خاوەنیەتی کۆمپانیایێکی هێنان و بردن لە پارێزگای "جەجیانگ"ی چین هەڵگری 64 هەزار تەن دانەوێڵە بوو کە لە ئەمریکاوە دەچوو بۆ پارێزگای "گوناگ دۆنگ" لە باشووری چیندا و لە نیوەی ڕێگا لە نەوتهەڵگری ئێرانی "سانچی" بە خاوەنیەتی کۆمپانیای "برایت" لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کەوت.
گەمیە بارهەڵگرە چینییەکە، کێشەیێکی وای بۆ نەهاتە پێش و 21 کارگێڕەکەی کە هەموویان لە هاووڵاتیانی چینین، ڕزگار کران.

حسەن ڕوحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکەم ڕۆژی پاش دەس پێ بوونی ئاوربەربوونەکەی نەوتهەڵگری ئێرانی، وێڕای پێکهێنانی کۆبوونەوەیێکی تایبەت، فەرمانی پێویستی بە مەبەستی ڕاگەیشتن بە دۆخی نەوتهەڵگری ئاماژەپێکراو و و قەرەبوو کردنەوەی خەسار و زیانەکان و بەتایبەتی ڕاگەیشتن بە کاروباری بنەماڵەی کارگێڕە ئێرانییەکانی نەوتهەڵگری سانچی بۆ وەزیرانی نەوت، دەرەوە و ڕێگاوبان و شارسازی دەرکرد.

هەروەها "عەلی رەبێعی" لەلایان سەرۆک کۆمارەوە، فەرمانی تایبەتی پێدرا تا چاودێری بکات لەسەر ڕەوتی ڕاگەیشتن بەو کارەساتە.
وەزیری کاریش هەر لە یەکەم ڕۆژەوە، بنکەی ڕاگەیشتن بە قەیرانی پێک هێنا و پاش کۆبوونەوە لەگەڵ بنەماڵەی کارگێڕە ئێرانییەکانی ئەو نەوتهەڵگرە و هەروەها دانیشتن لەگەڵ باڵوێزەکانی چین و ژاپۆن، بە مەبەستی هاوئاهەنگی و هەڵسووڕانی ڕاستەوخۆی ئۆپەراسیۆنی کوژاندنەوەی ئاورەکە، گەیشتە چین.
دووشەممەی حەوتەی ڕابردوو تەرمی یەکێک لە کارگێڕە ئێرانییەکانی سانچی لە سێ مایلیی شوێنی کارەساتەکە دۆزرایەوە. هەروەها ڕۆژی شەممەش چوار کەس لە ئەندامانی گرووپی فریاگوزاریی چینی، تەرمی دوو کارگێڕی دیکە و هەروەها باکسی ڕەشی نەوتهەڵگرەکەیان دیتەوە.
نەوتهەڵگری سانچی، سەرباری هەوڵی زۆر لە پێناو کوژاندنەوەی ئاورەکەی و ڕزگار کردنی گیانی هەموو کارگیڕەکانی، نیوەڕۆی یەکشەممە پاش تەقینەوە، نوقمی دەریا بوو. لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە، ئاورێک بە بەرزایی پتر لە 800 مەتر لەو نەوتهەڵگرە بەرز بووەوە.

سەرکردەی ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاریی چین گوتی: نەوتهەڵگرەکە، نوقمی دەریا بووە، ئێمە زۆر بەداخەوەین لەم بابەتە و هەموو هەوڵی خۆمان لە یەک حەوتەی ڕابردوودا خستە گەڕ، بەڵام ئەنجامێکی بەدواوە نەبوو.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە دەرکردنی پەیامێک بە بۆنەی کارەساتە تاڵ و دڵچزێنەکەی گیان بەخت کردنی کارگێڕانی نەوتھەڵگرەکەی ئێران سەرەخۆشیی ڕاگەیاند
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامەکەی دا وتیشی:کارەساتە تاڵ و دڵچزێنەکەی گیان بەخت کردنی کارگێڕانی پاپۆڕە نەوتھەڵگرەکەی ئێران لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەو نوقم بوونی کە دیارە کارەساتبارو دۆتەزێنە لە بنەماڵە کۆست کەوتووەکان لە قوڵایی دڵەوە سەرەخۆشی دەکەم و لە خوداوەندی تاقانە داوای برھون و ھێئر بوونەوەی دڵە خەمبارەکانیان دەکەم.

سەرۆک کۆماریش لە برووسکەیێکدا تیاچوونی شەهادەت ئاسای هەموو کارگێڕان و ستافی نەوتهەڵگرەکەی ئێرانی لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی چین بە بنەماڵەکانیان سەرەخۆشی گوت و پێداگریشی کرد کە هەر ئێستاکە پێویستە سەریەتی یەکەم تاووتوێکردن و دیاریکردنی هەویەی قوربانییەکان و سوکنایی بەخشین بە بنەماڵەکانی ئەو ئازیزانە بێت.
دەوڵەتی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەی داخدارو چالاکانی پیشەی دەریاگەڕی و پیشەسازیی نەوتی وڵات و تەواوی گەلی ئێران،ئەمرۆ دووشەممە(١٥ی ژانویە)ی وەک ڕۆژی ماتەمینیی گشتی ڕاگەیاند.

 

سەرپەیڤ