کانونی دوھەم 15, 2018 17:52 Asia/Tehran
  • ئاڵمان ڕێگای ئاسانکەر بۆ هاوکارییە بازرگانییەکانی ئێران و یەکێتیی ئوروپا

جێگری وەزیری وزەی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، وتی: سەتا٦٠ی وەبەرهێنانی یەکێتیی ئوروپا لە ئێران ئێستا لەڕێی ئاڵمانەوە ئەنجام دەگرێ.

عەلیڕەزا دائمی ئەمڕۆ دووشەممە لەدیدار لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ناوەندی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئاڵمانییەکان لەدەڤەری باکووری ئەفریقاو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست(نۆمۆف) لە تاران، وتی: پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئاڵمان و ئێران لەساڵانی ڕابردوودا باش بووە هەتا بەوجێگە کە دەکرێ بگوترێ، هەناردەی ئێران بۆ ئاڵمان سەتا٢٥ی گشتی هەناردەی ئێران بۆ وڵاتانی یەکێتی ئوروپا لەخۆدەگرێ.

جێگری وەزیری وزەی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، وتی: لەساڵانی ڕابردووش لەمەڕ گوازتنەوەی تەکنۆلۆژیاو زانست، ئێران وئاڵمان هاوکاریی شیاویان بووەو بەداخەوە دەوری ئاڵمان لەوبارەوە هەمیشە ئاسانکەرەوەو سەرکەوتوو بووە.

عەلیڕەزا دائمی وتی: ئێران وئاڵمان لەمەڕ پرسەکانی ئاو و پرسی گۆڕینی ئاووهەوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، هاوکاریی شیاویان بووەو ئەو هاوکارییانە دەبێ بەهێز بکرێ.

سەرپەیڤ