شوبات 01, 2018 09:38 Asia/Tehran
  • دەسپێکی

ئەمڕۆ پێنجشەممە ، ١٢ی ڕێبەندان بەرامبەر لەگەڵ ١ی فێڤرییەی ٢٠١٨ی زایینی دەسپێکی دەیەی پیرۆزی فەجری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.

٣٩ ساڵ لەمەوبەر لە وەها ڕۆژێکدا ، ١٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی بەرامبەر بە ١ی فێڤرییەی ١٩٧٩، حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاش ١١ ساڵ دووری و دوورخرانەوە لە نیشتمان، بە پێشوازیی گەرم و گوڕی خەڵک، پێی نایەوە سەر خاکی ئێرانی ئیسلامی.

کاتی گەیشتنی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی بۆ ئێران 

پاش تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ بە سەر گەڕانەوەی ئەو حەزرەتە بۆ ئێران، لە ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ (١١ی فێڤرییەی ساڵی ١٩٧٩) شۆڕشی مەزنی ئیسلامیی ئێران سەرکەوت.

هەر بەم بۆنەوە، لە ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندان واتە ڕۆژی گەڕانەوەی ئیمام خومەینی (رە) بۆ ئێران تا ٢٢ی ڕێبەندان کە ڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە، وەک "دەیەی فەجر" ناودێڕ کراوە و هەموو ساڵێ جەژن و ڕێ و ڕەسمی تایبەت بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لەم ڕۆژانەدا بەڕێوە دەچێ.

ڕێ و ڕەسمی جەژنەکانی دەیەی فەجر له ئێران

ڕێ و ڕەسمی فەرمیی دەسپێکی جەژنەکانی دەیەی فەجری شۆڕشی ئیسلامی هاوکات لەگەڵ چرکەساتی مێژوویی گەڕانەوەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بۆ ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (پێنج شەممە) بە بەشداریی چین و توێژی جۆربەجۆری جەماوەری، بنەماڵەی شەهیدان، بەرپرسانی سەربازی و حکومەتی لە حەرەمی پاکی بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران  و فڕۆکەخانەی مێهرابادی تاران و هەروەها لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی بەڕێوە دەچێ.

لەم ڕۆژەدا ژامی کڵێسەکان دەزرینگێنەوە، هۆڕنی گەمییەکان لێ دەدرێن و فیکەی شەمەندەفەرەکانیش وەک نیشانەی ڕێزدانان بەرز دەبنەوە و گوڵبانگی شۆڕشی ئیسلامی هەموو خوێندنگەکانی سەرانسەی ئێران دەتەنێتەوە.

کاتی گەیشتنی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بۆ ئێران

هەروەها  ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئیران ، دەسپێکی دەیەی پیرۆزی فەجری ئینقلاب له هەموو گەلی ئێران پیرۆزبایی دەکات.

 

سەرپەیڤ