شوبات 02, 2018 23:11 Asia/Tehran
  • پێشکەوتنی بەرچاوی ئێران لەبواری تەکنۆلۆژیای نانۆ

ئێران بە وەبەر هێنانیی هەشت هەزار و ٧٩١ وتار، پلەی چوارەمی وەبەرهینانی زانست و تێکنۆلۆژیای نانۆی لە ساڵی ٢٠١٧ دا بە خۆ تەرخان داوە .ئێران لەساڵانی ڕابردوو، بەرچاوی لەبواری تەکنۆلۆژیای نانۆ هەبووە. بە گوێرەی ئاماری وەبەرهێنانەکانی زانستی وڵاتانی سەرتر لە دەڤەریی هاوپێوەند بە تیکنۆلۆژیای نانۆ، ئێران لە ڕیزبەندی چوارەم دایە .

ئێران لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا پلان و بەرنامەگەلی ڕێک و پێکی بۆ پێش خستنی کۆمپانیا زانست بنەماکان، بەتیجاری کردنی تەکنۆلۆژیا، بەرهەم هێنانی وتاری بەکەڵک و پڕناوەرۆک لەمەڕ زانستی تەکنۆلۆژیای نانۆدا هەبووە. بەرهەمی سەرچاوە گرتوو لە تەکنۆلۆژیای نانۆی ئێران بۆ 25 وڵاتی جیهان لەوانە وڵاتانی پێشکەوتەش ڕوانە دەکرێت.

لەمەڕ بەرهەم هێنانی وتارە زانستییە شازەکان هاوپێوەند بە تەکنۆلۆژیای نانۆش ئێران بە بڵاوکردنەوەو لەچاپ دانی شەش هەزار و ٦٩٠ وتاری شازی زانستی(ISI)و بە دەسخستنی بەرەبەشی٤.٧٢ لەسەتی گشت وتارەکانی جیهان پاش چین، ئەمریکا، هیندستان، کۆریای باشوور، ئاڵمان و ژاپۆن کەوتە پلەی حەوتەمی جیهان .

ڕێکخراوی کۆبوونەوەی گەشەو تیجارەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان(ئانکتاد) پێشتر لە راپۆرێکدا لەبارەی سیاسەتەکانی هاوپێوەند بە زانست، تەکنۆلۆژیا و داهێنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند؛ ئێران لەبواری تەکنۆلۆژیاگەلی نانۆ خاوەن تایبەتمەندی و شاندەری سەرنجڕاکێشە.

ئێران لە ساڵی ڕابردوودا بەئامادەبوونی چالاکانە لە لیژنەی تەکنۆلۆژیای نانۆ سەربە ڕێکخراوی جیهانی ستاندارسازی(ISO)و بەئامادەبوون لەنێو هەشت وڵاتی ئامادەکەری ستانداردو پێوەرە جیهانیەکان کەوتە ڕیزی وڵاتانی پێشکەوتە لەوبوارەدا.

کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای نانۆ

عەرەبستانی سەعوودی و تورکیا لە نێوان وڵاتە ئیسلامییەکان دا بەڕێز بە وەبەر هێنانی دوو هەزار و ٨٠٢ وتار و دوو ەهزار و ٢٩٩ وتار لە دەڤەری تیکنۆلۆژیای نانۆ پلەکانی ١٦ و ٢٠ جیهانیان بە خۆ تەرخان داوە .

ئێستا نزیکەی 21 هەزار توێژەر و لێکۆڵەر لە پیشەسازی نانۆ دا خەریکی چالاکین و هەروەها 103 زانکۆ و توێژینگە و 57 تاقیگەی تایبەت لە بواری نانۆ دا چالاکیان هەیە.

کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای نانۆ

33لە سەدی کۆمپانیاکانی نانۆیی لە کەرتی کەرەستە، 17 لە سەد لە کەرتی تەندروستی،11 لە سەد لە کەرتی پیشەسازی بینا سازی؛ 8 لە سەد لە کەرتی کشت و کاڵ و پیشەسازی قوتوبەندی،7 لەسەد لە پیشەسازی رستن، 5 لەسەد لە پیشەسازی تڕۆمبێل سازی دا چالاکی دەنوێنن.

 

سەرپەیڤ