ڕۆژی نیشتمانی تەکنۆلۆژیای گەردوون و گەردوونناسی
ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی هاویشتنی سەرکەوتووانەی سەتەلایتی ئومێد لە ساڵی 2008ی زایینییە کە بووە هۆی ئەوەی ئێران بچێتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی وا توانای هاویشتنی سەتەلایتیان هەیە.
ئەمڕۆ 14ی ڕێبەندان (سێهەمی فێڤریەی 2018) ڕۆژی نیشتمانی تەکنۆلۆژیای گەردوون و گەردوونناسی، ساڵوەگەڕی هاویشتنی سەرکەوتووانەی سەتەلایتی ئومێد لە ساڵی 2008ی زایینە کە بووە هۆی ئەوەی ئێران بچێتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی وا توانای هاویشتنی سەتەلایتیان هەیە.
14ی رێبەندانی 1387، (فێڤریەی 2009) بوو کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هاویشتنی سەتەلایتی "ئومێد" چووە ڕیزی وڵاتانی خاوەن تەکنۆلۆژیای هاویشتنی سەتەلایت لە جیهاندا.
هەر بەم هۆیەوە، 14ی ڕێبەندان بە ڕۆژی نیشتمانی تەکنۆلۆژیای گەردوونی ناودێر کرا. لە 14 ڕێبەندانی 1387ەوە تاکوو ئێستا، کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوتنی گرینگی لەم بوارەدا دەستەبەر کردووە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بواری تەکنۆلۆژیای هاوپەیوەند بە گەردوونەوە، دەسکەوتی گرینگی دیکەشی بووە. "ئافتاب"، یەکەم مەیموونی نێردراو بۆ گەردوونە بە گەردوونپێوی "پیشگام" کە لە ڕۆژی 14ی ڕێبەندانی 1391(فێڤریەی 2013) بە زیندوویی گەڕایەوە بۆ سەر زەوی و خرایە پیش چاوی هۆگرانی گەردوونگەڕی. لە ڕەزبەری 1392 (ئۆکتۆبەری 2013) و لە حەوتەی جیهانیی گەردوونیش، دووەم مەیموونی گەردوونگەڕی ئێرانی لەژێرناوی "فەرگام" بە گەردوونپێوی"پەژووهەش" و بە گازی شلەکی نێردرا بۆ نێو گەردوون کە لە ئەنجامدا هەر بە تەندرووستی گەڕایەوە بۆ سەر زەوی.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری دەسڕاگەیشتن بە زانستی گەردوونناسی، لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە لە ئاستێکی بەرزدایە و توانیویەتی بە پاڵدانەوە بە سەرچاوە مرۆڤییەکان و زانستی خۆماڵی، زنجیرەیێکی تۆکمە و تەواوی هەبێت لە زانیاری هاویشتن و ناردنی سەتەلایت بۆ نێو گەردوون.توانای تەکنۆلۆژیای گەردوونی ئەتوانێ ئێران لە بواری کێشەکانی هاوپەیوەند بە ژینگەوە یارمەتی بدات و هەروەها هاندەرێک بێت بۆ پێشکەوتی ئابووری.ئێران لەم ساڵانەی دواییدا بە دەسڕاگەیشتن بە زانستی تەکنۆلۆژیای گەردوونی توانیویەتی لە نێوان 9 وڵاتی خاوەن زنجیرەی تۆکمەی تەکنۆلۆژیای ناردنی سەتەلایت، جێگای خۆی بکاتەوە.
تەکنۆلۆژیای گەردوونی لە هەڵسووڕاندن و چارەسەری قەیرانەکانیش کاریگەری هەیە چوونکە لە کاتی ڕوودانی کارەساتەکان، سەتەلایتەکان ئەتوانن بە باشترین شێوە، وێڕای ئامادە کردنی وێنەی تۆکمە و تەواو و وەدیهێنانی پردی پەیوەندی، چارەسەری قەیرانەکان هاسانتر بکەنەوە