پێداگریی رۆژنامەوانی جەزاییری لەسەر دەوری سەرەکی و گرنگی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i329403-پێداگریی_رۆژنامەوانی_جەزاییری_لەسەر_دەوری_سەرەکی_و_گرنگی_ئێران_لە_بەرەنگاربوونەوەی_تیرۆریزم
شیکاری سیاسیی ئەلجەزاییری جەختی کرد لەسەر دەوری سەرەکی ئێران و میحوەری موقاوەمە لەبەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 05, 2018 15:17 Asia/Tehran
  • پێداگریی رۆژنامەوانی جەزاییری لەسەر دەوری سەرەکی و گرنگی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم

شیکاری سیاسیی ئەلجەزاییری جەختی کرد لەسەر دەوری سەرەکی ئێران و میحوەری موقاوەمە لەبەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سادق سەلایمیە نووسەر، شرۆڤەکاری سیاسی و شاعیری جەزاییری وتی: ئێران بە بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە عێراق و سووریا، خزمەتێکی گەورەی کردووە بەهەموو وڵاتانی جیهان.

ئەو شرۆڤەکارەی جەزاییری، پێی داگرت: ئێران بەهۆشیاریی لە دوو بەرەی فەرهەنگی و سەربازی-ئاسایشی شێلگیرانە لەدژ تیرۆریزم دەجەنگێ و پیلانی دوژمنانی ئیسلام وهەروەها بەکرێگیراوانیانی بێ ئاکام کردووە.

سەلایمیە وتی: ئێران لەبواری فەرهەنگیدا هەوڵ دەدا سیمایەکی دروست لە ئیسلامی ڕەسەن بخاتەڕوو و لەبواری ئاسایشیش ڕێگەی نەداوە، تیرۆریزم شوێن پێ لەناو ئێراندا پەیدا بکات.

سەلایمیە وتی: ئەگەر ئێران داکۆکی نەدەکرد لە خەڵکی عێراق لەبەرەوڕووبوونەوەی داعش، ڕەنگە عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچە ئێستا لەدۆخێکی دیکەدابان و تەنانەت وڵاتانی ئوروپاییش لەگەڵ کێشەو گرفتی زیاتر بەرەوڕوو دەبوون.