قاسمی:بریتانیا، دەبێ سعوودیا بخاتە ژێر گوشارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i329767-قاسمی_بریتانیا_دەبێ_سعوودیا_بخاتە_ژێر_گوشارەوە
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:بریتانیاو وڵاتانی دیکە دەبێ لە هەنگاوێکی بەرپرسانەدا ڕیاز بۆ ڕاگرتنی کوشت و بڕ لە یەمەن و ناردەکردنی هزری تیرۆریستی بخەنە ژێر گوشارەوەو بەرژەوەندیی ئابووریی خۆیان لەگەڵ ئاشتی و ئاسایشتی جیهانی نه گۆڕنەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 08, 2018 12:49 Asia/Tehran
  • قاسمی:بریتانیا، دەبێ سعوودیا بخاتە ژێر گوشارەوە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:بریتانیاو وڵاتانی دیکە دەبێ لە هەنگاوێکی بەرپرسانەدا ڕیاز بۆ ڕاگرتنی کوشت و بڕ لە یەمەن و ناردەکردنی هزری تیرۆریستی بخەنە ژێر گوشارەوەو بەرژەوەندیی ئابووریی خۆیان لەگەڵ ئاشتی و ئاسایشتی جیهانی نه گۆڕنەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وتەو هەڵوێستەکانی دژی ئێرانیی کاربەدەستانی بریتانی و سەعودی لە گەشتەکەی موحەممەدی کوڕی سەلمان پاشمیری عەرەبستان بۆ لەندەن، وێڕای ئیدانەکردنی ئاوا هاوتەریبی گەلێکی نابەرپرسانە وتی: گاڵتەجاڕییەکی سەیروسەمەرەیە کە کاربەدەستانی بریتانیا لە دیداری کاربەدەستانی عەرەبستان کە سنووری یەمەنیان بەزاندووەو هۆکاری سەرهەڵدانی کارەساتی مرۆڤی و تاوانی جەنگییە لەو وڵاتەدا و ساڵانێکی دوورودرێژە سەرەکی تڕین سەرچاوەو لایەنگری توندئاژۆیی، تیرۆریزم و شەڕهەڵایساندنە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و جیهاندا، ئاوا هەڵوێستێک دژی ئێران دەر دەبڕن و بەم چەشنە قسەدەکەن.

ناوبراو هەروەها وتیشی: لایەنگریی سیاسی و چەکەمەنیی بریتانیاو بڕێکی دیکە لە وڵاتانی وەک ئەمریکا لە عەرەبستان هەڕەشەیەکە دژی ئاسایشت، ئاشتی و سەقامی تێکڕای ناوچەکە.

ئاوا هاوتەریب گەلێکی بریتانیا لەگەڵ ڕیاز، بەرپرسایەتیی ئەو وڵاتە لە پێکهاتن و توندوتیژی و بەردەوامیی قەیرانەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا قورسترو لەمەڕ گەییشتن بە ئاشتی و هاوکاریی نێوان وڵاتانی ناوچەکە دژوارو درێژماوەو پڕخەرج و بەرج تر دەکات.