هەنگاوی کارای ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەناوچەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i330263-هەنگاوی_کارای_ئێران_بۆ_بەرەنگاربوونەوەی_تیرۆریزم_لەناوچەدا
کارناس و شرۆڤەکاری سیاسیی ڕووسیا وتی: هەوڵەکانی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەناوچە، کاریگەر و بەسوود بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 12, 2018 12:52 Asia/Tehran
  • هەنگاوی کارای ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەناوچەدا

کارناس و شرۆڤەکاری سیاسیی ڕووسیا وتی: هەوڵەکانی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەناوچە، کاریگەر و بەسوود بوو.

ئیرینا فیۆدۆرۆئا کارناسی باڵای ئەنستیتۆی رۆژهەڵات ناسیی ئاکادێمیای زانستەکانی ڕووسیا، ئەمڕۆ دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، وتی: بەرەنگاربوونەوەی ئێران لەدژ تیرۆریزم و توندڕەویی خوازی جیاوازی زۆری هەیە لەگەڵ ئەوەی وا ئەمریکا لەوبوارەدا ئیدیعای دەکا، و تاران لەو گۆڕەپانەی بەرەنگاربوونەوە، راست بێژانە دەجوڵێتەوە.

ئەو کارناسە ڕووسییە، وتی: ئێران لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ڕاست بێژانە جوڵاوەتەوەو ئیمکاناتی خۆی بۆ ئەو مەبەستە، ڕێک خستووە.

بەقسەی ئەو کارناسەی ڕووسیا، ئێران لە یارمەتییە ڕاوێژکارییەکان بە حکومەتەکانی عێراق و سووریا تەنیا دابینکەری ئاسایشی ئەو وڵاتانەی لەبەرچاو گرتووەو چاوی تەماحی نەبڕیوەتە سەرزەوینی ئەوان.

کارناسی باڵای ئەنستیتۆی خۆرهەڵات ناسیی ئاکادیمیای زانستەکانی ڕووسیا، هەروەها وتی: ئیدیعاکانی ئەمریکا لەبەرەنگاربوونەوەو سەرکوت کردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لەگەڵ کردەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لەعێراق و سووریا یەک ناگرێ.

فیۆدۆرۆئا، پێی داگرت؛ هێزە ئەمریکییەکان و هاوپەیمانانی ئەو وڵاتە لە عێراق و سووریا ، بەنهێنی و بەئاشکرا لەگەڵ تیرۆریستان پەیوەندیی دادەمەزرێنن و یارمەتی تەداروکاتی و چەکئامێریان پێ دەکەن.