ئادار 30, 2018 16:14 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان : بایکۆتی ئەورووپا بەدژی ئێران  زەبر لە دەرفەت بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران دەدات

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتی : پەسەندکردنی بایکۆتی نوێ لەلایەن ئەورووپا بە بیانووی داکۆکی کردنی ئێران لە سووریا زەبر لە دەرفەتی وتووێژ لەگەڵ تاران دەدات .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی  ئێسنا، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان  لەنێو توێتەرەکەی دا نووسی :  ئێران زۆر بە شانازییەوە ڕادەگەیەنێ  هاوڕێ لەگەڵ هاوپەیمانانی  مۆڵەتی نەداوە  تاقمی تیرۆریستیی داعش و تیرۆریستانی دیکە  بەسەر سوریا و ناوچە زاڵ بن و جیهان دەبێ ڕێزی ئێران بگرێت .

ئاڵمان، فەرەنسا و بەریتانیا بە ئیدیعای دنە دانی  دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ مانەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج  و یەک ، پێشنیاریان  بە ئەورووپا  داوە بایکۆتی نوێ  دژی  ئێران داسەپێنێ  کە بەپێی ئەوە  خەڵکی هاوپێوەند  بە بەرنامەی مووشەکیی ئێران و چالاکییەکانی  تاران لە سوریا بکەونە بەر ئامانج.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە جاران ڕایگەیاندووە  هەوڵی هەندێ وڵاتی ئەورووپی بۆ سەپاندنی بایکۆتی غەیرە ناڤۆکی بەدژی ئێران بۆ خۆشحاڵی سەرۆکی ئەمریکا  هەڵەیەکی مەزنە  کە ئەنجامی ڕاستەوخۆی  بەسەر بەرجام و درێژەی ئەم ڕێککەوتنە  کارتێکەر دەبێت.

سەرپەیڤ