نیسان 07, 2018 18:01 Asia/Tehran
  • سەرمایەنانەوەی سەتا پەنجای ئاڵمانییەکان لە ئێران

جێنشینی سەرۆکی ڕێکخراوی بۆرسەی ئێران بۆکاروباری جیهانی ڕایگەیاند، زیاتر لەسەتا پەنجای ئاڵمانییەکان لەئێران سەرمایە گوزاری دەکەن.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، بەهادور بیژەنی جێنشینی سەرۆکی ڕێکخراوی بۆرسەی ئێران بۆکاروباری جیهانی بەئاماژە بە هاریکارییە نێودەوڵەتییەکانی بازاری سەرمایەی ئێران، وتی: خاوەنانی سەرمایەی ئاڵمان متمانەیان هەیە بە بازاڕ، ڕێکخراوی چاودێر، بۆرسەکان و گشت چالاکوانانی بازاڕی سەرمایەی ئێڕان، بۆیە زیاتر لە سەتا پەنجای بارستای سەرمایەنانەوە لەبازاڕی سەرمایەی ئێران هی ئاڵمانییەکانە.

بیژەنی بەئاماژە بەوەی کە یەک لە گرینگترین کارتێکەرییەکانی بەجیهانی کرانی بازاڕی سەرمایەی ئێران، چوونەسەری ستانداردەکانە، وتی: ڕێکخراوی بۆرس و بەڵگەی بەهاداری ئێران پەیوەندییەکی زۆر شیاوی هەیە لەگەڵ ڕێکخراوی چاودێری بۆرسی چین، تورکیا، هۆنگ کۆنگ، عوممان و یونان.

سەرپەیڤ