پشتگری ئەمریکا لە هەولی یەکێتی ئەوروپا بۆ بایکۆتی نوێی ئێران
ئەمریکا لە هەوڵی ژمارێک لە وڵاتە ئەوروپاییەکان بۆ بەڕێوە بردنیی بایکۆتی نوێ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی کرد.
بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا هاوڕەوت لەگەڵ دەوڵەتی "داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا بە هینانە ائرای تاوانگەلیپڕو پووچ دژی توانایی مووشەکی تاران، لە هەوڵ دان بە بیانووی پاراستنی ئەمریکا لە بەرجام ، بایکۆت گەلێک دژی بەرنامەی مووشەکی ئێران بەڕێوە ببەن.
"داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا ١٢ی مانگی مای ٢٠١٨ وەکوو دوامۆڵەت بۆ هاوپەیمانە ئەوروپاییەکانی بەمەبەستی پێداچوونەوە بە سەر رێککەوتنی ناڤۆکی ئێران دیاری کردووە . بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆێتێرز؛ " سیگال مەندلێر" جێگری کارو ابری ترۆریسم و ئیتلاعاتی دراوی وەزارەتی خەزنە داری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە کاتی ڕۆیشتن بۆ لەندەن لە دەستپیکی سەفەرەکەی بۆ وڵاتانی ئەوروپپای ئیمزا کەری بەرجام ، ئیدعای کرد: بایکۆتە کان بەشێکی گرنگن بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکیی خراپخوازانی ئێران لە ناوچە دا.
" سیگال مێندلکر" وتیشی: یەکێتی ئەوروپا بەو چەشنە لە میدیاکان دا ڕاپۆرت دراوە، خەریکی لێکدانەوەی بایکۆتە نوێیەکانن لە پێوەندی لەگەل ئێران و لە ئەمریکا پشتگری دەکەن. فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا مانگی ڕابردوو هەوڵیان داوە پشتگری یەکێتی ئەوروپا بۆ پەسەندکردنی بایکۆیی نوێی دژی ئێران ڕابکێشن بەڵام هێشتا هەروا لە هەوڵ دان تا ئەندامانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا ڕازی بە پشتگری لەم بایکۆتانە بکەن . کۆماری ئیسلامی ئێران بەجاران جەختیکردووە لە بواری توانایی مووشەکی و بەرگری خۆی هەرگیز لەگەڵ کەس وتوویژناکات و نیازە بەرگرییەکانی خۆی بێ ئیزنی کەسانی تر دابین دەکات.