بە بەشداریی چواردە وڵات ، سێهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی مەکینە جات لە تاران کەوتە گەڕ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i343938-بە_بەشداریی_چواردە_وڵات_سێهەمین_پێشانگەی_نێودەوڵەتیی_مەکینە_جات_لە_تاران_کەوتە_گەڕ
سێهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی مەکینە جات وپێشەسازی کانزایی ، بەبەشداری چواردە وڵات لە کۆگەی پێشانگەیی شاری ئافتابی تاران دەستی بەکارکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2018 12:12 Asia/Tehran
  • بە بەشداریی چواردە وڵات ، سێهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی مەکینە جات لە تاران کەوتە گەڕ

سێهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی مەکینە جات وپێشەسازی کانزایی ، بەبەشداری چواردە وڵات لە کۆگەی پێشانگەیی شاری ئافتابی تاران دەستی بەکارکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، لەسێهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی مەکینە جات و پێشەسازی کانزایی کە ئەمڕۆ سێشەممە دەسپێکراو هەتا هەینی بیست ونۆی ژوئن بە میوانداری پێشانگەی نێودەوڵەتی شاری ئافتاب لە تاران کەوتووەتە گەڕ، چواردە وڵات لەوان ئاڵمانیا ، ئیتالیا، فەرانسە، هوڵەند ، ئوتریش ، سوئیس ، چین، ژاپۆن ، کۆماری چێک وڕوسیا بەشدارن. لە رێ وڕەسمی کرانەوەی ئەم پێشانگەیەدا ، " هریستو پولنداک " باڵوێزی بولغارستان لە ئێران و" ڕەزا ڕەحمانی" جێگری گەڵاڵەو بەرنامەڕێژی وەزارەتی پێشەسازی، کانزا وتیجارەت بەشدارن. پێشانگەی نێودەوڵەتیی مەکینە جات وپێشەسازیی کانزایی بوارێکی باش بۆ وتووێژی بازرگانی و سەرمایە نانەوەی هاوبەش لە بواری باشترکردن وبەرزتربوونەوەی پێشەسازیی ئێران وگوێزرانەوەی تەکنۆلۆژیای ڕۆژ دابین دەکات.