بەدرۆخرانەوەی بایکۆت کرانی داراییەکانی ماڵیی ئێران لە ئاڵمانیا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بایکۆت کران و بلۆکە کرانی بەشێک لە دارایی و سامانی ماڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاڵمانیای ڕەت کردەوە.
بەهرام قاسمی ، ڕۆژی شەممە بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە پێوەندیی ئابووریی ئێران و ئاڵمانیا ڕێگەی ئاسایی خۆی دەبڕێ وتی : شاندی ئاڵمانی ڕۆژی هەینی لە ڤیەنا لە تەنیشت ئەندامانی دیکەی بەرجام و لەوان ئێران دوای کشانەوەی نایاسایی ئەمریکا لە بەرجام، چۆنیەتی دەسڕاگەیشتن بە میکانیزمی شیاوتر بۆ پەرەی هاوکاری ئابووری و بانکی دوو ولاتی لێک داوەتەوە .
وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران وتیشی بە داخەوە ئەم ڕۆژانەی دوایی و هاوکات لەگەڵ وتووێژی ئێران و چوار و یەک ، هەواڵ و باسی نادروست بۆ سازکردنی شەڕی دەروونی و ئاڵۆزی نانەوە لە پێوەندی ئێران و وڵاتانی ئەوروپایی لەلایەن هەندێ وڵاتی واوەناوچەیی و تاقمەکانی دژە ئێرانی لە ئارادایە کە دەبێ بە وشیارییەوە بەرەنگاری ئەم ڕەوشە بینەوە.
هەندێ میدیا باسی بایکۆت کرانی بەشێک لە داراییەکانی دراڤیی ئێرانیان کرد بوو لە ئاڵمانیا.