ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: بەرزاییەکانی جەولان، ئازاد دەکرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i346107-ئەمیر_عەبدوڵڵاهیان_بەرزاییەکانی_جەولان_ئازاد_دەکرێن
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی : ئازاد کرانی بەرزاییەکانی داگیرکراوی جەولان، بە پێی هەوڵی سورییەکان مسۆگەر دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 29, 2018 09:03 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:  بەرزاییەکانی جەولان، ئازاد دەکرێن

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی : ئازاد کرانی بەرزاییەکانی داگیرکراوی جەولان، بە پێی هەوڵی سورییەکان مسۆگەر دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیسنا،حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەنێو  تویتەرەکەی دا وێڕای پیرۆزبایی کردنی  ئازاد کرانی قونەیتەرە لە دەستی  تیرۆریستانی بەرەی نوسرە  و زایۆنیستەکان، لە خەڵک  وهێزە چەکدارەکان و سەرۆکی سوریا  نووسی : ئەم  سەرکەوتنە  واتە سەرکەوتنی بەرزاییەکانی داگیرکراوی  جەولانیش  لەسەر هەوڵی سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی  سوریا، دێتە دی .

سوپا و هێزە چەماوەرییەکانی سوریا ڕۆژی پێنج شەممە  بیست و شەشەمی ژووئیە دوای ئازاد کرانی شاری قونەیتەرە ئاڵای ئەم وڵاتەیان لە نیزیک بازگەی قونەیتەرە لە ناوچەی جەولان، هەڵکرد.

ناوچەی جەولان  هی سوریایە و ڕژێمی  زایۆنیستی ساڵی 1967  ،  هەزار و دووسەد کیلومەتر لە جەولانیان داگیرکرد و ساڵی 1981 ئەم ناوچانە چەسپێندرایە  ناوچە داگیرکراوەکان.

سوپای سوریا بە سەقامگیر بوون لە قونەیتەرە، ئازاد کرانی کەرتی سنووری جەولانی  خستوەتە بەرنامەی کاری خۆی.