ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: تیرۆریستان و زایۆنیستەکان ، دۆڕاوی سەرەکیی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەن
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی ، وێڕای شیکردنەوەی گۆڕانکارییەکانی سیاسی و ڕەوشی ناوچە، دۆراوی سەرەکی ئەم گۆڕانکارییانەی تیرۆریستان و زایۆنیستەکان ناوبرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مەجلیس، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕۆژی چوارشەمە لە دیداری ژومارێک لەبەرپرسان و بەڕێوەبەرانی باڵای سووریا لە تاران وتی : سوپا، خەڵک و دەوڵەتی سوریا، تیرۆریستانیان لە گەیشتن بە ئامانجیان ناکام هێشتوەتەوە کە ئەم سەرکەوتنە یارمەتییەکی زۆری داوە بە سەقام و ئاسایشی ناوچەکە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتیشی : ئێران ، ئاسایشی سوریا بە ئاسایشی ناوچە دەزانێ، هەرلەبەرئەمەش مۆڵەتی بە هاوپەیمانانی خۆی نەدا تیرۆریستان بەسەر ناوچەکەدا زاڵ بن .
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە خاڵە هاوبەشە فەرهەنگی، ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی ئێران و سوریا پێش بە پەرەی تیرۆریزم لە ناوچەکە دەگرێت، پێداگری کرد : ئێران بە دەسەڵاتەوە لە تەنیشت خەڵکی سوریا دەمێنێتەوە.
ژومارێک لەبەرپرسان و بەڕێوەبەرانی باڵای سوریاش لەم دیدارەدا بەڕێزگرتن لە داکۆکییەکانی دەوڵەت و گەلی ئێران لە سوریا وتیان : داکۆکییەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرکوت کردنی فیتنەی تیرۆریستان لە سوریا دەوری بنەڕەتی دەگێڕێ.
بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی باڵای سوریا وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە خەڵک و دەوڵەتی ئەم وڵاتە هیچکات ڕوانینی ستراتژیک و وردی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بۆ یارمەتی دانی سوریاو بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان لە بیرناکەن، ڕایانگەیاند: سەرکەوتنی میحوەری موقاومە لە سوریا و لوبنان، قەرزداری داکوکییەکانی ئێرانە .