زەریف: ئێران بۆ پەرەی هاوکارییەکان لەگەڵ پاکستان هیچ بەرتەسکییەکی نییە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی چاوپێکەوتنەکانی لە سەفەر بۆ پاکستان، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد .
محەممەد جەواد زەریف ڕۆژی هەینی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ شاە مەحموود قورەیشی ، پاکستانی بە دراوسێی گرینگی ئێران زانی کە بۆ گەشەی پێوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتە هیچ بەرتەسکییەکی نییە .
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بەمەی کە هیچ وڵاتێکی سێیەم ناتوانێ کارتێکەری نەرێنی هەبێت بەسەر پێوەندیی تاران و ئیسلام ئاباد، پێداگری کرد لەسەر پەرەی هاوکارییەکانی دوو وڵات لە ئاستی دوولایەنە، ناوچەیی و کۆمەڵگەکانی نێودەوڵەتی و هاوکاری دوو وڵات لە بواری دابین کردنی ئاسایشی سنورەکان، هاوکاری بەندەرەکانی چابەهار و گوادر، بازاڕەکانی سەرسنووری ، هاوکاریی بانکی ، بناغەدانانی میکانیزمێکی گومرگی لەنێوان دوو وڵات دا .
مەخدوم شاە مەحموود قورەیشی وەزیری دەرەوەی پاکستانیش لەم چاوپێکەوتنەدا وێڕای پێداگری لەسەر گرینگایەتی پێوەندی دوو وڵات ، لابرانی هەرچەشنە لەمپەرێک بەمەبەستی قووڵتر بوون و پەرەسەندنی هاوکارییەکانی دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆری ، داوا کرد .
دوو لایەن هەروەها لەسەر هاوکاری و داکوکی لە هەڵوێست و هاوکارییەکانی دوو وڵات لە پرسەکانی جیهانی ئیسلام، پێداگرییان کرد .
زەریف بەرلەم چاوپێکەتنەی ، لەگەڵ قەمەر جاوید باجوا فەرماندەی هێزی زەوینی و ئەسەد قەیسەر سەرۆکی پەرلەمانی نیشتیمانیی پاکستان دیدار و وتووێژی کرد بوو .
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە سەرووی شاندێک بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی نوێی پاکستان وبە ئامانجی پەرەی پێوەندی و هاوکاریی دوو وڵات، گەیشتە ئیسلام ئاباد .