جابری ئەنساری: بەیاننامەی کۆتایی کۆبونەوەی سێ لایەنەی تاران یەکجاری بۆتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i348591-جابری_ئەنساری_بەیاننامەی_کۆتایی_کۆبونەوەی_سێ_لایەنەی_تاران_یەکجاری_بۆتەوە
یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی باسی یەکجاری بوونەوەی بەیاننامەی کۆتایی سێهەمین کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ڕووسیا، تورکیا و ئێران سەبارەت بە سووریا لە تارانی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2018 05:46 Asia/Tehran
  • جابری ئەنساری: بەیاننامەی کۆتایی کۆبونەوەی سێ لایەنەی تاران یەکجاری بۆتەوە

یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی باسی یەکجاری بوونەوەی بەیاننامەی کۆتایی سێهەمین کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ڕووسیا، تورکیا و ئێران سەبارەت بە سووریا لە تارانی کرد.

کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا سەبارەت بە سووریا ئەمڕۆ (هەینی) حەوتەمی سپتەمبەر لە تاران بەڕێوە دەچێ.

"سادق حسێن جابری ئەنساری" یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی ئێوارەی پێنجشەممە لە بەرنامەی وتووێژی تایبەتی کەناڵی دووی تەلەڤزیۆنی ئێران وتیشی: کۆبوونەوەی تاران کاتێک بەڕێوە دەچێ کە بەشێکی زۆر لە خاکی  سووریا لە بوونی تیرۆرستان پاک بۆتەوە و ئێستا تەنیا ژمارێک لەو تیرۆریستانە لە پارێزگەی ئەدلیبدا ماونەتەوە، با ئەوەش لەبیر نەچێت کە لەم کاتە تایبەتەدا دەوڵەتی ئەمریکا هەر سێ وڵاتی بەشداری ئەو کۆبوونەوەیەی داوەتە بەر هەڕەشە و بایکۆتەکانی خۆی.

جابری ئەنساری بە ئاماژە بەوەی کە کۆبوونەوەی تاران لە بواری پرسەکانی هاوپێوەند بە سووریاوە، بەڵگەنامەیەکی بە دواوە دەبێ کە لە راستیدا هەمان بەیاننامەی کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیە دەبێ، وتیشی: لەو وتووێژانەی کە شاندەکانی سێ وڵات لە ئاستی نوێنەرانی باڵا لەتاران هەیانبوو،ئەو بەڵگەنامەیە یەکجاری کرایەوەو بێتوو لە لایەن سەرۆک کۆمارانی ئەم سێ وڵاتەوە پشتراست بکرێتەوە ، وەکوو بەڵگەنامەی کۆبوونەوەکانی تاران بڵاو دەبێتەوە.

بە وتەی یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی، بەڵگەی تاران نزیکەی هەموو ئەو پرس و بابەتانە دەگرێتەوە کە پێوەندییان بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ئەو هەوڵانەوە هەیە کە تا ئێستا لە پرۆسەی ئاستانەو ئاشتی سووریا لە لایەن سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا ئەنجام دراوە.

جابری ئەنساری، پێداگری لە سەر بەردەوام بوونی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، گەڕانەوەی ئاوارەکان و پێداگری لەسەر پێویستیی سەقامگیر کردنیان و دابین کردنی پێداویستییەکانیان و هەروەها مەسەلەی گیراوان و بێ سەر و شوێن بووانی شەڕی سووریای لەو پرس و بابەتانە زانی کە لە بەڵگەنامەکەی تاراندا جەختیان لە سەر کراوە و وتیشی: لێژنەیەکی تایبەت پێکهاتووە بۆ لێکدانەوەی ئەو بابەتە و هاسان کردنەوەی ئاڵ و وێر بە ناوی "لێژنەی ئاڵ و وێڕ"ەوە.