بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی تاران، ئەردوغان گەیشتە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i348610-بۆ_بەشداری_کردن_لە_کۆبوونەوەی_تاران_ئەردوغان_گەیشتە_تاران
رەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆکی تورکیا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا، گەیشتە تاران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2018 09:03 Asia/Tehran
  • بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی تاران، ئەردوغان  گەیشتە تاران

رەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆکی تورکیا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا، گەیشتە تاران .

کۆبوونەوەی سێ لایەنەی  تاران، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بە ئامادەبوونی حەسەن روحانی سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران ،ولادیمیر پوتین  سەرۆکی ڕووسیا و رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا  و لە سەرووبەندی ئۆپراسیۆنی سوپای  سوریا بو ئازاد کردنی ئەدلیب لە دەستی داگیرکەرانی تیرۆریست لە تاران، بەڕێوە  دەچێت.

ئەدلیب، یەکێک لە ناوچە چوارینەکانی کەم ئاڵۆزی  لە سوریایە کەئێستاش  لە دەستی دەوڵەتی ئەم وڵاتە دا نییە  . 

لە سەرووبەندی  بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرۆکانی سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە تاران لەسەر پرسی قەیرانی سوریا، نوێنەرانی باڵای ئەم سێ وڵاتە ، ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ یەکتر دیدار و وتووێژیان کرد  . 

نوێنەرانی باڵای  سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بۆ ئامادەکردنی  بەڵگەی کۆبوونەوەکەی تاران لەگەڵ یەکتر وتووێژیان کردووە و ڕەشنووسی ئەم بەڵگەیەیان  بۆ ڕادەست کردن بۆ کۆبوونەوەی سەرۆکان  ئامادە کردووە.

لە ڕەشنووسی ئەم بەڵگەیە لەسەر پرسی  درێژەی  بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا، پێویستیی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوری و پێداڕاگەییشتنیان و هەروەها پرسی  گۆڕینەوەی   گیراوان و بێ سەروشوێن بووانی ئەم  قەیرانە، پێداگری کراوە.

کۆبوونەوەی تاران سێیەمین کۆبوونەوەی  ڕەوتی ئاستانە یان ئاشتیی سوریایە کە بەرلەمە لە ڕوسیا و تورکیا بەڕێوە چووە.