جابری ئەنساری: ئێرانیش نیگەرانی ئیدلەبە
یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتی سیاسی نیگەرانی دەربڕی لەمەڕ سەرهەڵدانی قەیرانی مرۆیی لە ئیدلەب.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، سادق حوسێن جابری ئەنساری یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆکاروباری تایبەتی سیاسی کە بۆ بەشداربوون لە دانوستانەکانی سووریا لە ژنێڤە، بەئاماژە بە دەربڕینی نیگەرانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی بارودۆخی ئیدلەب، وتی:ئێرانیش نیگەران و بەپەرۆشەو هاوکار دەبێ هەتا شتێک ڕوونەدا.
ئیدلەب، باکووری رۆژاوای سووریا،دواشوێنە کە تیرۆریستان و بەرهەڵستکارانی چەکداری سووری کە ئامادەنەبوون چەکەکانیان دانێن، لەو ناوچەیە کۆبوونەتەوە.
دانوستان و ڕاوێژکارییەکانی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا لەگەڵ نوێنەرانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا رۆژی سێ شەممە لەبنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤ دەس پێ بوو.
جابری ئەنساری، یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆکاروباری تایبەتی سیاسی بەئامادەبوون لە دانیشتنە دوو و چەند قۆڵییەکان لەگەڵ "ئەلەکساندر لاڤرێنتێف" و "سیدات ئونال" وتووێژکارانی باڵای ڕووسیاو تورکیا لەڕەوتی ئاشتیی سووریا(ئاستانە) و "ستێفان دی میستورا"ی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆکاروباری سووریا، لەبارەی ڕێگاکانی ئاسانکردنی ڕەوتی دەس پێکرانی کاری لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا ڕاوێژ دەکا.
قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بووە.