سەرلەشکەر جەعفەری : توانایی بەرگریکارانەی ئەمڕۆی ئێران منەتباری خۆینی شەهیدەکانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i349005-سەرلەشکەر_جەعفەری_توانایی_بەرگریکارانەی_ئەمڕۆی_ئێران_منەتباری_خۆینی_شەهیدەکانە
فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامیی گوتی، توانایی بەرگریکارانەو هێزمەندی مووشەکی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران منەتباری خۆێنی شەهیدانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2018 12:04 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر جەعفەری :  توانایی بەرگریکارانەی ئەمڕۆی ئێران منەتباری خۆینی شەهیدەکانە

فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامیی گوتی، توانایی بەرگریکارانەو هێزمەندی مووشەکی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران منەتباری خۆێنی شەهیدانە.

 سەردار سەر لەشکەر " محەممەد عەلی جەعفەری " ڕۆژی  پێنج شەممە لە ڕێو ڕەسمیی ئەسپاردە کردنیی تەرمی پاکی ١٣٥ شەهیدی بێناو نیشانیی بەرگری پیرۆزلە کۆری هەواڵنێران دا ، گوتیشی:  گەل ونزامیی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمرۆ لەو پەڕی دەستەڵات و مەزانەیەتی دان و ئێمە قەرزداری خۆینی شەهیدانین لەبەر ئەم مەزنایەتی و دەستەڵاتەی ئێستا هەمانە .

 فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامیی بە ڕاشکاوی گوتی: ئەمڕۆ تەنانەت ئیتر وڵاتانی ناوچەیش لە ژێر کارتێکەری خۆێنی شەهیدانی شۆرشی ئیسلامی دان و بەرامبەر ئەستەکباری جیهانی و نزامی پاوانخواز بە ورەیەکی بەرز و مسۆگەڕ ڕاوەستاون.

 سەرلەشکەر جەعفەری هەر وەها گوتی: دوژمن دەبێ بزانێ تا رێگای شەهیدان و ئەشق بە شەهیدان درێژەی هەیە  هیچ غەلەتێکی پێناکرێت و ناتوانیی چووکترین زەبرێک بدات لە گەلی ئێران . ڕێو ڕەسمیی ئەسپاردە کردنیی تەرمەکانی پاکیی١٣٥ شەهیدی سەردەمیی بەرەڤانی پیرۆز کە لەم بەینە دا لە لایەن لیژنەکانی پەیجووری بزربووەکانی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران ،دۆزراونەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ پینجشەممە دوای خۆیندەنەوەی زیارەتی عاشوورا بە ئامادە بوونی پڕشۆری خەڵک و بەرپرسانی وڵات و لەشکەری لە بەرامبەر دەرگای سەرەکی زانکۆی تاران بەڕێوە چوو. تەرمەکانیی پاکیی ئەم شەهیدانە لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنیی شەلەمچە، مەجنوون، کەربەلای ٥، وەلفەجری یەک و سوومار دۆزراونەتەوە.