دەسپێکرانی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە یەکەم ڕۆژی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i349587-دەسپێکرانی_نمایشی_سەربازیی_هێزە_چەکدارەکانی_ئێران_لە_یەکەم_ڕۆژی_حەوتەی_بەرەڤانیی_پیرۆز
هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز، ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەسەرانسەری وڵات دەس پێ بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2018 09:11 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە یەکەم ڕۆژی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز

هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز، ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەسەرانسەری وڵات دەس پێ بوو.

لە ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی مەزنی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکە نمونەکانی پیادەو مەحمولی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بەسیج، هێزی پۆلیس و وەزارەتی بەرگریی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکان هاوبەشن.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتاردەری سەرەکیی ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکان لەتارانە کە لەتەنیشت گڵکۆی پاکی حەزرەتی ئیمام خومەینی(ڕە)-دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران- بەڕێوە دەچێ.

سەرکردە پلەبەرزەکانی هێزە چەکدارەکانی ئەرتەش، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، هێزی پۆلیس ، وەزارەتی بەرگریی و ڕێکخراوی بەسیجی موستەزعەفینی ئێران و وابەستە سەربازییەکانی دەیان وڵاتی بیانی بەشداری ئەو ئاهەنگەن.

ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی سیپتەمبەر ڕێکەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی دەسپێبوونی شەڕی سەپێندراوی رژیمی بەعسی ئێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

سوپای دەسدرێژکاری رژیمی سەددام(دیکتاتۆری لەناوبراوی ئێراق) ٣١ی خەرمانانی ساڵی١٣٥٩ی هەتاوی(سیپتەمبەری١٩٨٠) بەو خەونە کە لەماوەی حەوتەیەکدا تاران دەگرێتەوە، هێرشێکی بەرفراوانی بە دەکارگرتنی چەشنی جۆراوجۆری چەکەمەنی بۆسەر ئێران دەس پێ کرد.

٣١ی خەرمانان لە رۆژهەژمێری بۆنەکانی ئێران دەسپێکی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزە، لەو حەوتەدا، ڕێوڕەسمی جۆربەجۆر لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی بەڕێوە دەچێ.