قاسمی: پاکستان بۆ ئازاد کردنی هێزی سەرسنووری ئێران خێرا هەوڵ بدات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێداگری کرد: دەوڵەتی پاکستان بێ درەنگ، هەموو توانایی و هەوڵی پێویستی بۆ ئازاد کردنی هێزی سەرسنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرتنی تیرۆریستان بەکارگرتووە.
شەوی سێ شەممە ژومارێک لە بەسیجییەکانی خۆجێیی هێزی هەنگ مەرزی لە بنکەی پاسەوانی لە خاڵی سفری سەرسنووری میرجاوە لەباشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران سەقامیان گرتبوو کە لەلایەن تاقمە دژە ئینقلابییەکان ڕفێندران.
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە ڕفێندرانی ژومارێک هێزی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەلایەن تاقمی تەکفیری و تیرۆریستی و گواستنەوەیان بۆ ناوخۆی خاکی پاکستانی ئیدانە کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕۆژاوای ئاسیا ئەمڕۆ سێ شەممە داوای لەباڵوێزی پاکستان لە تاران کرد ، داواکاری گرتنی تیرۆریستان هەرچی خێراتر بداتە دەوڵەتی خۆی لە ئیسلام ئاباد و وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەنجامی ئەو کارە ئاگادار کاتەوە.
قاسمی وتیشی: باڵوێزی پاکستان لە تارانیش لە چاوپێکەوتن لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕۆژاوای ئاسیا وێڕای پەژارە دەربڕین لەم ڕووداوە پێداگری کرد : پرسەکە دەگوازێتەوە بۆ ئیسلام ئاباد و وێڕای پێ وشوێن گرتنی، ئەنجامەکەی ڕادەگەیەنێ.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : باڵوێزی ئێران لە ئیسلام ئابادیش وێڕای دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی پاکستان، داوای هەوڵی جیددی دەوڵەتی ئەم وڵاتەی کردووە بۆ ئازاد کردنی سنوورڤانانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرەوڕووبوونەوەی جیدی لەگەڵ شەڕخوازان و تاقمە تەکفیری و تیرۆریستییەکان کە لەخاکی پاکستانەوە پەلامار دەکەنە سەر ناوچەسنوورییەکانی ئێران و کردەوەی تێکدەرانە و مروڤ رفێنی وکوشت وبڕ و تاوانکاری .