فەرماندەی گشتیی سوپا : ئەمریکا لە سووریا لەبەرانبەر بەرەی خۆڕاگری توشی شکست بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i351995-فەرماندەی_گشتیی_سوپا_ئەمریکا_لە_سووریا_لەبەرانبەر_بەرەی_خۆڕاگری_توشی_شکست_بوو
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی وتی: ئەمریکا لە سووریا لەبەرانبەر بەرەی خۆڕاگری توشی شکست بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2018 14:39 Asia/Tehran
  • فەرماندەی گشتیی سوپا : ئەمریکا لە سووریا لەبەرانبەر بەرەی خۆڕاگری توشی شکست بوو

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی وتی: ئەمریکا لە سووریا لەبەرانبەر بەرەی خۆڕاگری توشی شکست بووە.

سەردار سەرلەشکەر " محەممەد عەلی جەعفەری " فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی ڕٶژی یەکشەممە لە تاران پیداگری کرد: ئەمریکیەکان لە سووریا لە بەرانبەر بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی شکستیان هێنا و ئەمریکیەکان دانیان نا بەم شکستە دا. سەردار سەرلەشکەر جەعفەری ئاماژەیشی دایە شکستی سیاسی ئەمریکا لە عێراق ووتی: ئەگەر خۆڕاگری جەماوەری لە بەرەی خۆڕاگری وبڵاوبوونەوەی وانەو دەرسەکانی شوڕشی ئیسلامی ئێران لە نێوان نەتەوەکانی ناوچە نەبوایە،  بەبێ گومان ئەمڕۆ دیارنەبوو چ دێتەسەر شیعەکان وسوننەکانی عێراق وخەباتکارەکانیان . فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە شکستی سیاسی وسەربازی لە یەمەنیش مسۆگەرە ، وتی: ئەمریکا بۆ پێشگیری لە گەندەڵی زۆرتر لە یەمەن ، عەرەبستانی خستە پێشەوە ، بەڵام هەموو دەزانن ئەمریکا خۆی مێحوەری سەرەکی شەڕی یەمەن بووە وئەم ڕۆژانە لە دووی ڕزگاری خۆی وسەعودیە خەیانەتکارەکانە. سەردار سەرلەشکەر جەعفەری هەروەها بە ئاماژەدان بە لێکدانەوەی ڕەوتی شکستە پەیتا پەیتاکان لە ئەمریکا لە بەرانبەر ئێران وتی: گەڵاڵە ڕێژی وپیلانەکانی ئەمریکا لە مەڕ بایکۆتی ئابووری وبایکۆتی ئێران بە یارمەتی خودای تەعالا و بە درێژەی خۆڕاگری ئاگادارانە ی خەڵک توشی شکست دەبێت. خۆلی دووهەمی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران لە ڕۆژی دوشەممە لە بەشی وزە ، ئاڵووێرەکانی بانکی وتیجاری دەسپدەکرێت . ئەم بایکۆتانە بنپێکەری ئاشکرای بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکانە کە دەبێژێت بەرژەوەندی ئێران لە بەرجام دەبێ بەبێ هیچ لەمپەرێک دابین بکرێت.