کرانەوەی سنووری هاوبەشی تەفتان - میرجاوە لەنێوان پاکستان و ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i352301-کرانەوەی_سنووری_هاوبەشی_تەفتان_میرجاوە_لەنێوان_پاکستان_و_ئێران
سنووری هاوبەشی تەفتان - میرجاوەی نێوان پاکستان و ئێران کە بە بۆنەی ئەربەعینی حسێنی داخرا بوو، کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2018 14:56 Asia/Tehran
  • کرانەوەی سنووری هاوبەشی تەفتان - میرجاوە لەنێوان پاکستان و ئێران

سنووری هاوبەشی تەفتان - میرجاوەی نێوان پاکستان و ئێران کە بە بۆنەی ئەربەعینی حسێنی داخرا بوو، کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،  بازرگانی نێوان پاکستان و ئێران لە سنووری هاوبەشی تەفتان - میرجاوە لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەست پێکراوە.

ئێران هاوکات لەگەڵ گەیشتنی  ڕۆژانی ئەربەعینی  حسێنی لە بەرواری  شازدەی ئوکتوبەر ، سنووری بازرگانی  لەگەڵ پاکستانی داخستبوو.

ماوەیەک لەمەوبەر ئاسف غەفوور، وتەبێژی سوپای  پاکستان  باسی ورەی ئەم وڵاتەی کرد بوو  بۆ هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چوارچێوەی  هەوڵەکان لە بواری بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکانی هاوبەش و وتی : سنووری پاکستان بە مانای ڕاستەقینە دەبێتە سنوور و ناوچەی ئاشتی و دۆستایەتی.

ئێران و پاکستان  زۆرتر لە نۆسەت کیلومەتر سنووری هاوبەشیان هەیە.