چاوپێکەوتنی سەرۆک پەرلەمانەکانی تورکیا، ئەفغانستان و دومای ڕووسیا لەگەڵ ڕۆحانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i353826-چاوپێکەوتنی_سەرۆک_پەرلەمانەکانی_تورکیا_ئەفغانستان_و_دومای_ڕووسیا_لەگەڵ_ڕۆحانی
سەرۆک پەرلەمانەکانی تورکیا، ئەفغانستان و دومای ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە چاویان کەوت بە "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 08, 2018 12:48 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی سەرۆک پەرلەمانەکانی تورکیا، ئەفغانستان و دومای ڕووسیا لەگەڵ ڕۆحانی

سەرۆک پەرلەمانەکانی تورکیا، ئەفغانستان و دومای ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە چاویان کەوت بە "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران .

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، لە دیداری "بینالی یێڵدریم" سەرۆک پەرلەمانی تورکیا، "عەبدولڕەئوف ئیبراهیمی" سەرۆکی پەرلەمانی ئەفغانستان و"ڤیچسلاڤ ڤۆلۆدین" سەرۆکی دومای ڕووسیا لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی کە بەجیا ئەنجامی گرت، ڕێگاکانی پەرەی هاوکاریی دوو قۆڵی وگرینگترین پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان تاووتوێ کرا.

ئەو چاوپێکەوتنانە لەپەراوێزی جڤینی سەرۆک پەرلەمانەکانی شەش وڵاتی ئێران، تورکیا، چین، ڕووسیا، ئەفغانستان و پاکستان لەتاران ئەنجامی گرت.

دووهەم کۆبوونەوەی سەرۆک  پەرلەمانەکانی شەش وڵاتی ئێران، پاکستان، تورکیا، چین، ڕووسیاو ئەفغانستان بەتەوەری "بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم و پەرەی پەیوەندیی وڵاتانی ناوچە" ئەمڕۆ شەممە لەتاران دەس پێ کرا.