زاڵ بوونی هێزە یەمەنیەکان بەسەر ئەلتەبە ئەلحەمڕا لە جیزان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i355071-زاڵ_بوونی_هێزە_یەمەنیەکان_بەسەر_ئەلتەبە_ئەلحەمڕا_لە_جیزان
ئەزتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە ئوپڕاسیونێکدا لە شاری سنووری جیزان لە باشووری عەرەبستان توانیان کونتڕوڵی ناوچەی ئەلتەبە ئەلحەمڕا بگرنە دەس .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2018 12:45 Asia/Tehran
  • زاڵ بوونی  هێزە  یەمەنیەکان بەسەر ئەلتەبە ئەلحەمڕا لە جیزان

ئەزتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە ئوپڕاسیونێکدا لە شاری سنووری جیزان لە باشووری عەرەبستان توانیان کونتڕوڵی ناوچەی ئەلتەبە ئەلحەمڕا بگرنە دەس .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  مێهر  هێزە یەمەنیەکان لەو ئوپڕاسیونەدا ژومارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودیان کوشت یان بریندار کرد . لە هەمان حاڵدا فڕۆکەشەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سەعوودی  چوار جار ناوچەی ئەلمەهازر لە بەشی سەحار لە ڕۆژئاوای شاری سەعدەشی لە باکووری یەمەن بوردمان کرد . فڕۆکەشەڕ کەرەکانی هاوپەیمانی هەروەها ناوچەگەلێک لە بەشی باقم لە باکووری سەعدەیان بوردمان کرد و یەکەکانی تۆپخانەیی  ئەرتەشی سەعوودییش بەشگەلێک لە باقمیان داوەتە بەر پەلامار  . فڕۆکەشەڕکەرەکانی سەعوودی ناوچەی ئەلقەد  لە بەشی ڕازح لە ڕۆژئاوای سەعدەیان داوەتە بەر پەلامار .