لاریجان: ئەمریکا لە پێشگرتن بە هەناردەی نەوتی ئێران دا ، سەرکەوتوو نەبووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i356432-لاریجان_ئەمریکا_لە_پێشگرتن_بە_هەناردەی_نەوتی_ئێران_دا_سەرکەوتوو_نەبووە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بە پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا بۆ بەسیفر گەیاندنی هەناردەی نەوتیی ئێران وتی : ئەمریکا لە پێشگرتن بە هەناردەی نەوتی ئێران سەرکەوتوو نەبوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 23, 2019 16:22 Asia/Tehran
  • لاریجان: ئەمریکا لە پێشگرتن بە هەناردەی نەوتی ئێران دا ، سەرکەوتوو نەبووە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بە پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا بۆ بەسیفر گەیاندنی هەناردەی نەوتیی ئێران وتی : ئەمریکا لە پێشگرتن بە هەناردەی نەوتی ئێران سەرکەوتوو نەبوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەلی لاریجانی ، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆمیسیۆنی تەلفیقی بودجەی ساڵی داهاتوو لەسەر وشیاری بەشەکانی جۆربەجۆری وڵات بۆ تێپەڕین لە سەردەمی بایکۆت، پێداگری کرد  . 

لاریجانی وتیشی: دەوڵەت و مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هەموو ڕێ وشوێنێکی پێویست  بۆ بەرەنگار بوونەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکای لەبەرچاو گرتووە.

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، هەشتەمی مانگی مەی ساڵی 2018  بەشێوەی یەک لایەنە بە بنپێکردنی بەڵێنەکانی واشینگتون لەپێناو بەرجام،  وڵاتەکەی لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە دەرخست و گەڕانەوەی بایکۆتەکان ناڤۆکی ڕاگەیاند . 

دەوڵەتی ئەمریکا دوای کشانەوە لەبەرجام پێداگری کرد هەناردەی نەوتی ئێران دەگەیەنێتە نزمترین ئاست.

واشینگتون بەڵام دوای شەش مانگ هەڕەشە و گوڕەشە بۆ هەناردەی نەوتیی ئێران، سەرەنجام  پێنجەمی نوامبەری 2018  هەشت وڵاتی کڕیاری نەوتی ئێران واتە کۆریای باشوور، ئیتالیا، ژاپۆن، هیندستان، چین، تورکیا ، تایوان و یونانی لە بایکۆت کردنی نەوتیی ئێران ، بێ بەش کرد.