دەریادار سەباری : ئێران توانایی بەرەڤانی خۆی دەباتە سەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i356790-دەریادار_سەباری_ئێران_توانایی_بەرەڤانی_خۆی_دەباتە_سەر
جێگری بەشی فەرهەنگی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بردنەسەری ئاستی توانایی بەرەڤانی وڵات، پێداگری کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2019 12:41 Asia/Tehran
  • دەریادار سەباری : ئێران توانایی بەرەڤانی خۆی دەباتە سەر

جێگری بەشی فەرهەنگی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بردنەسەری ئاستی توانایی بەرەڤانی وڵات، پێداگری کرد .

ئەمیر دەریادار جەبیبوڵڵا سەییاری ،  جێگری بەشی هەماهەنگ کەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کرانەوەی پێشانگەی  دەستهاتەکانی بەرگری هێزی چەکداری ئێران لەسەر ناوی  چل ساڵ پاوەجێیی،  لە تاران وتی :  بردنەسەری توانایی بەرگری ئێران بەمانای دەستدرێژی بۆسەر  وڵاتان نییە  . 

دەریادار سەییاری  وێڕای پێداگری لەسەر  ئەمەی بایکۆتەکان و هەڕەشەکان بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ،  هیچ کارتێکەرییەکی بەسەر گەشەی بەرەڤانی وڵات نابێت، وتیشی :  ئێران  هیچکات  بۆ دابین کردنی پێداویستی  بەرگری خۆی پێویستی بە کەسانی تر نییە  . 

جێگری هەماهەنگ کەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد :  دوژمنان دەبێ بزانن ئەگەر  دەستدرێژی بکەنە سەر سنوورەکان و بەرژەوەندییەکانی ئێران، بەڕاستی پەشیمان دەبنەوە.

پێشانگەی دەستهاتەکانی بەرگری  هێزەچەکدارەکانی ئێران  لە ژێر ناوی چل ساڵ پاوەجێیی ، ڕۆژی چوارشەممە لە موسەلای ئیمام خومەینی (رە)ی تاران ، دەستی بەکارکرد و هەتا یازدە ی فڤرییە درێژەی هەیە.