سەردار سەلامی : پیلانی دۆژمنان بووەتە هۆی بووژانەوەی نەتەوەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i356844-سەردار_سەلامی_پیلانی_دۆژمنان_بووەتە_هۆی_بووژانەوەی_نەتەوەی_ئێران
جێنشینی فەرماندەری سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وتی : هەڕەشە و پیلانەکانی دوژمنان بووەتە هۆی بووژانەوەی نەتەوەی ئێران لە چڵ ساڵی ئەم دواییەدا و دوژمنایەتیەکانی ئیستکبار بۆ وێنە شەڕی داسەپێندراو ،دەرفەتێک بوو بۆ هێزمەند بوونی نەتەوەی ئێران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2019 12:13 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی : پیلانی دۆژمنان بووەتە هۆی بووژانەوەی نەتەوەی  ئێران

جێنشینی فەرماندەری سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وتی : هەڕەشە و پیلانەکانی دوژمنان بووەتە هۆی بووژانەوەی نەتەوەی ئێران لە چڵ ساڵی ئەم دواییەدا و دوژمنایەتیەکانی ئیستکبار بۆ وێنە شەڕی داسەپێندراو ،دەرفەتێک بوو بۆ هێزمەند بوونی نەتەوەی ئێران .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی  ڕادیو تەلەفیزیون ، سەرداری سەرتیپ حسەین سەلامی  ڕۆژی   پێنجشەمە  لە مەشهەد  وتیشی  : چوار دەیە  دوژمنایەتی  و کردەوەی  ئیستکباری جیهانی  دژی  ئینقلابی  ئیسلامیی  ئێران،  هەوڵدان بۆ  پێشگرتنی  بەھێماکرانی  شۆڕشی  ئیسلامیی ئێران لە سەرزەوینە ئیسلامییەکانی دیکەیە . جێنشینی فەرماندەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران  هەروەها وێڕای ئاماژە بە ڕووداوەکانی سووریا  وتی :  هێزگەلێک  لە خۆڕاگری لە نەتەوە جۆراوجۆرەکان  لە سووریا  پێکهاتووە  کە دەتوانێ  ڕژیمی زایونی  لە ناو ببات  و ئەگەر بڵێسەی ئاگرێکی نوێ  لەم  ناوچە بە دی بێت  دەبێتە ھۆی لەناو چوونی  ڕژیمی  زایونی . سەردار سەلامی   وێڕای  وشداری دان بە  کاربەدەستانی ڕژیمی ئیسرائیل  وتی : ئەگەر بێتوو  ڕژیمی  ئیسرائیل  شەڕێک   ھەڵایسێنێ لە چەن لاوە  پەلاماری دەکرێتە سەرو  تەنانەت دەرفەتی ناشتنی  مردووەکانیشیان نابێت .