سەرتیپ ئەشتەری: ئاسایشی ئێران لەناوچەدا، سەقامگیر و بێ وێنەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i356885-سەرتیپ_ئەشتەری_ئاسایشی_ئێران_لەناوچەدا_سەقامگیر_و_بێ_وێنەیە
فەرماندەری هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئاسایشی ئێران لەناوچەدا سەرباری دوژمنکارییەکانی ئیستکباری جیهانی، سەقامگیرو کەم وێنەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2019 13:43 Asia/Tehran
  • سەرتیپ ئەشتەری: ئاسایشی ئێران لەناوچەدا، سەقامگیر و بێ وێنەیە

فەرماندەری هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئاسایشی ئێران لەناوچەدا سەرباری دوژمنکارییەکانی ئیستکباری جیهانی، سەقامگیرو کەم وێنەیە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرتیپ "حوسێن ئەشتەری" فەرماندەری هێزی پۆلیسی ئێران سەرلەئێوارەی رۆژی پێنج شەممە لە یەزد(ناوەندی ئێران) وتی: دوژمنان و بەکرێگیراوانیان، هەردەم لەهەوڵدان ئاسایشی ئێران بخەنە مەترسی بەڵام وەک چاخی بەرەڤانیی پیرۆز قەت ئامانجەکانیان مسۆگەر نابێ.

سەرتیپ ئەشتەری وتی: لەساڵانی ڕابردوودا بەهۆشیاری و تێڕوانینی دینی و شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێران، هەموو پیلان و دهۆکانی دوژمنان پووچەڵ بوونەوە.

فەرماندەری هێزی پۆلیسی ئێران هەروەها ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەو گوڕەشەی دوژمنانی ڕاگەیاند.