جەهانگیری : ئێران لەهێچ وڵاتێکی جیهان فەرمان وەرناگرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i357452-جەهانگیری_ئێران_لەهێچ_وڵاتێکی_جیهان_فەرمان_وەرناگرێ
یاریدەری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: گەلی ئێران لە چل ساڵی ڕابردوودا دەریخست کە لەهیچ وڵاتێک فەرمان وەرناگرێ و توانیویەتی بەسەر هەموو دژوارییەکاندا تێپەڕێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 11, 2019 17:22 Asia/Tehran
  • جەهانگیری : ئێران لەهێچ وڵاتێکی جیهان فەرمان وەرناگرێ

یاریدەری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: گەلی ئێران لە چل ساڵی ڕابردوودا دەریخست کە لەهیچ وڵاتێک فەرمان وەرناگرێ و توانیویەتی بەسەر هەموو دژوارییەکاندا تێپەڕێ.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "ئیسحاق جەهانگیری" یاریدەری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەنێو ئامادەبووانی ڕێپێوانی بیست و دووی بەهمەن لە شیراز هەڵکەوتوو لەناوەندی پارێزگای فارس، و لەباشوری ئێران، وتی: گەلی ئێران لەهەوڵی سەربەخۆیی، ئازادی، عەداڵەت، پێشکەوتن و گەشەی هەمەلایەنە دایە.

جەهانگیری وتی: ئەمریکییەکان لەوەی کە ئێرانی مەزنیان لەدەست دا ، توڕەن و لەوەی کە ئێرانی بەهێز لەکەنداوی فارس بووە بە مۆدێلی سەربەخۆیی وئازادی، ڕەنج دەکێشن.

یاریدەری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: دوژمن لەهەوڵی برەوپێدانی بێهیوایی، نائومێدی، و بێ متمانەیی لەنێو خەڵکی ئێرانە بەڵام حکومەت، گەل و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەمبەر بایکۆتی زاڵمانەی دوژمندا ڕاوەستاون و بەکەڵک وەرگرتن لە تواناکانی وڵات، دواڕۆژێکی ڕوون بەدی دێنن.