روحانی : پێوەندیی ئێران و عێراق لە گەڵ هیچ وڵاتێک پێک ناگیرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i358971-روحانی_پێوەندیی_ئێران_و_عێراق_لە_گەڵ_هیچ_وڵاتێک_پێک_ناگیرێ
سەرۆکی کۆماریی ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە سەردانی نهێنیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق جەختی کردەوە : پێوەندیی ئێران و عێراق لە گەڵ وڵاتێکی داگیرکەری وەک ئەمریکا پێک ناگیرێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 11, 2019 05:09 Asia/Tehran
  • روحانی : پێوەندیی ئێران و عێراق لە گەڵ هیچ وڵاتێک پێک ناگیرێ

سەرۆکی کۆماریی ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە سەردانی نهێنیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق جەختی کردەوە : پێوەندیی ئێران و عێراق لە گەڵ وڵاتێکی داگیرکەری وەک ئەمریکا پێک ناگیرێ .

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماریی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە بەر لە سەردانی بۆ عێراق لە نێو پەیامنێراندا ، بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا لە ناوچەکەدا بیزراوە گوتی : ئەو بۆمبانەی کە ئەمریکیەکان بەسەر خەڵکی عێراق و سوریا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکەدا باراندیان ، هەرگیز لە یاد ناکرێ .

 روحانی بە ئاماژە بەوەی کە برایەتی ئێران دەرحەق بە وڵاتانی ناوچەکە لەوان عێراق لە یاداندا دەمێنێ هیوای خواست : سەردانی عێراق ، لە بەرژەوەندیی گەل و پێوەندیی دوو وڵاتدایە .

 سەرۆک کۆماری ئێران ، پەرەی هاریکاریی ئابووری ، رۆنانی شارۆچکەی پیشەسازیی ، وەڕێخستنی ئاسنەڕێی ئێران و عێراق ، ژینگە و خۆڵبارین ، تەندروستی و دەرمان ، ترانزیت و گەشتیاری و ئاسایشی ناوچەکە لەو بابەتانەن کە بڕیارە لەم سەردانەدا لە بارەیەوە قسە دەکرێ .

 حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە سەرووی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووریی بەرەو بەغدای پێەختی عێراق کەوتەڕێ .