فڕۆکەی هەڵگری یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی ئەڵمان گەیشتە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i360291-فڕۆکەی_هەڵگری_یارمەتیی_مرۆڤدۆستانەی_ئەڵمان_گەیشتە_تاران
باڵیۆزی ئەڵمان لە ئێران رایگەیاند کە فڕۆکەی هەڵگری یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی ئەم وڵاتە گەیشتۆتە ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2019 05:43 Asia/Tehran
  • فڕۆکەی هەڵگری یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی ئەڵمان گەیشتە تاران

باڵیۆزی ئەڵمان لە ئێران رایگەیاند کە فڕۆکەی هەڵگری یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی ئەم وڵاتە گەیشتۆتە ئێران.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "میشاییل کلۆر- بێرشتولد" باڵیۆزی ئەڵمان لە ئێران لە پەیامێکدا لە ئێکانتی تویتەریی خۆیدا نووسی: فڕۆکەی چارتێری هەڵگری یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی ئەڵمان بۆ لێقەوماوانی لافاو لە ئێران کە لە بەرلین بار درابوو، لە فڕۆکەخانەی تاران نیشتەوە.

بێرشتولد وتیشی: ڕێکخراوی خاچی سووری ئەڵمان ٤٠ بەلەم و کەرەستەی ئیمێنی دەدات بە ڕێکخراوی هەیڤی سووریی ئێران.

بارینی بارانێکی توند و کەم وێنە لە دوو هەفتەی ئەمدواییەدا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران لەوان باکوور، ڕۆژاوا و باشوور، بۆتە هۆی تەقینی چۆم و ڕووبارەکان و هەستانەوەی لافا و هەروەها زەبر و زیانێکی یەکجار زۆری دراوی و گیانیشی لێکەوتۆتەوە.