ڕۆحانی: سپای پاسداران ئاڵاهەڵگریی خەباتی دژی ترۆریسمە لە ئاست ناوچەکە دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i360578-ڕۆحانی_سپای_پاسداران_ئاڵاهەڵگریی_خەباتی_دژی_ترۆریسمە_لە_ئاست_ناوچەکە_دا
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی گوتی: سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی، بەرگریکاری ئازادی لەناوچە و لە سەرووی خەباتی دژی ترۆریسم دایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 10, 2019 12:01 Asia/Tehran
  •  ڕۆحانی: سپای پاسداران ئاڵاهەڵگریی خەباتی دژی ترۆریسمە لە ئاست ناوچەکە دا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی گوتی: سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی، بەرگریکاری ئازادی لەناوچە و لە سەرووی خەباتی دژی ترۆریسم دایە.

 دەوڵەتی ئەمریکا رۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە درێژەی کردەوەکانی دژە ئێرانی،  گەڵالەی زێدەکردنەوەی سپای پاسداران بە لیستەی ڕێکخراوەکانی ترۆریستی ڕاگەیاند.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی رۆژی چوار شەممە لە کۆبوونەوەی لیژنەی دەوڵەتی ئێران دا گوتیشی: هەموو تاوانکارییەکان و کردەوەکانی هەلیت و پەلیتی ئەمریکا لەبەر سەرکەوتنیی کەسێکە لە ناوچەداگیرکراوەکان دا.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە جەختکردنەوە لەسەر ئەمەی ئیسرائیل سەرزەوینی داگیرکراوی فەلەستینییەکانە و هەڵبژاردنەکان لەو دا چ مانایەکیی نییە،گوتی:ئەگەر دەیانهەوێ هەڵبژاردنەکان بەڕێوە ببەن، دەبێ خەڵکی فەلەستین و نە داگیرکەران،بێنە بەردەم سندووقەکان و دەنگ بهێنن.

 ڕۆحانی بە جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی ئەمریکاییەکان دەبێ بزانن کە سەرچاوەی زوڵم،ستەم و ترۆریسم لەناوچەکەدان، گوتیشی: دوژمنان لە مەڕ گەییشتن بە ئامانجەکانیان لە ناوچە دا بەرەو ڕووی شکست بوونەتەوە و دەزانن لەم شکستە، سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی رۆڵی سەرەکی هەیە و هەربۆیە قەڵس وتوورەن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە باسکردنیی ئەمەی هەموو کردەوەکانی ئەمریکا بە پێچەوانەی مەنتێق ویاسا و ڕێسا نێو دەوڵەتییەکانە،گوتی: خەڵکی عێراق، سوریا، لوبنان،یەمەن، ئەفغانستان،پاکستان و گەلانی دیکەی ناوچەکە، ڕاژەکاریی گەلی ئێران و سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی یان لەبیر نەبردۆتەوە و ئەم کردەوەی ئەمریکا هیچ شتێک بە قازانجی ئەوان ناگۆڕێتەوە.

سەرۆکی هێزی بەڕێوە بەرایەتی ئێران کردەوەی ئەمریکای وەک چالاکییەکی تەبلیغاتی وسیاسی زانی و جەختیکرد:ئەمریکاییەکان باش دەزانن کە ئەگەر گەرەکیان بێت واوەتر لە دروشم دانەکانیان هەنگاوێک هەڵبگرن بەرەو ڕووی چ گیرو گرفت و چەرمەسەرییەک دەبنەوە.