زەریف: چابەهار ئاڵقەی پێوەندیی وڵاتانی ناوچەیە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: چابەهار ئاڵقەی پێوەندیی وڵاتانی پاکستان، ئەفغانستان، چین و ئێرانە و دەتوانێ دەورێکی گرینگ بگێڕێ لە گەشەپێدانی ناوچەکانی دەوروبەری.
"محەممەد جەواد زەریف" ڕۆ ژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی تایبەت بە لێکدانەوەی ستراتژییەکانی ناوچەیی لە بەندەری چابەهار، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران ، ڕایگەیاند: چابەهار تەنیا ڕێگای ئەمن و جێمتمانەیە بۆ گەشەپێدرانی ئەفغانستان و دەتوانێ کەل و پەلی ئەم وڵاتە بۆ هەموو جیهان هەناردە بکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: چابەهار وەکوو بەندەر و ناوچەیەکی ستراتژیک دەتوانێ بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بەندەری پاوەجێی، هێوری و گەشانەوە بێ.
زەریف بە ئاماژە بە هاتنی یەکەم باری کانتینەریی ئەفغانستان بۆ چابەهار رایگەیاند: ئەفغانستان دەتوانێ بە هاسانی هەناردە و هاوردەی خۆی لە ڕێگای بەندەری ستراتژیکی چابەهارەوە ئەنجام بدات.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها پێی داگرت؛ بەندەرەکانی چابەهاری ئێران و گوادری پاکستان دوو بەندەری خەنیم نین، بەڵکوو تۆکمەکەری یەکترین و بێتوو بەرامبەر بە یەکتری ڕاوەستن بە زیانی هەردوو بەندەر دەبێ.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە بە سەفەر بۆ چابەهار سەردانی ناوچە بازرگانی، ئابووری و ترانزیتییەکانی ئەم بەندەرەی کرد.