موسەوی: ھەوڵی عەرەبستان بۆ پەراوێزخستنی ئارمانجی فەلەستین ھەڵەیەکی ستراتژییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: ھەوڵی عەرەبستان و بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بۆ پەراوێزخستنی ئارمانجی فەلەستین و دانانی ئامانجگەلێکی وەھماوی و ساختە لە باتیی دا ھەڵەیەکی ستراتژی دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، سەیید عەبباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی وێڕای ئیدانەکردنی ھەڵوێستی عەرەبستانی سەعودی لەمەڕ کەڵکاژۆیی لە لە ھەلی میواندارەتیی کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە مەککەی موکەڕڕەمەو هێنانەئارای تۆمەت وبوختانی بێ بنەما لەدژی ئێران لەلایەن سەکردەکانی ژمارێک لە وڵاتی عەرەبی و گردوپەڕی کەنداوی فارس، پێی داگرت، ئاوا بەیاننامەگەلێک بۆچوونی ڕاستەقینەی ڕوانگەی تەواوی ئەندامان نییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: عەرەبستانی سەعودی لە باتی قۆستنەوەی ھەلی ڕۆژی جیھانیی قودس و بەکارھێنانی ئەم ڕۆژەو کۆبوونەوەکەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بۆ بۆ ھێنانەئاراو پێ و شوێن گرتنی مافی جەماوەری فەلەستین و کێشەی قودسی پیرۆز، بە ھەڵوێستێکی ھەڵە، لە سەر بەردەوام کردنی ڕێگای ناکۆکی دروست کردن لە نێو وڵاتانی ئیسلامی و ناوچەکە بەردەوام دەبێت، کە دیارە ئەمەش لە ئاراستەی خواستی ڕژێمی زایونی دایە.
موسەوی ھەوڵەکانی عەرەبستانی لە ئاراستەی ھەنگاوە بێ ئاکامەکانی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی دژی ئێران زانی و وتیشی: ئامانجی لەمێژینەی ڕژێمی زایونی خافڵ کردنی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی لە دوژمنی سەرەکی و ھاوبەش و دەست بەکار بوونی خۆیەتی.
سەیید عەبباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ھیواداری دەربڕین لە بارەی قەرەبووکرانەوەی سستی و کەوتەرخەمیی عەرەبستانی سەعودی لەمەڕ پشتگری کردن لە ئارمانجەکانی گەلی فەلەستین و ھەڵوێستی ھەڵەی ھێندێک لە وڵاتانی ئیسلامیی ناوچەکە لە کۆبوونەوەکەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکەراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لە مەککە، پێی داگرت: وڵاتانی ئیسلامی نابێ ماوەی ئەوە بدەن کە کێشەی فەلەستین و قودسی پیرۆز بکەوێتە ژێر کاریگەریی سیاسەتەکانی ئاژاوەگێڕانەو ھەڵەی ستراتژیاییەوە.
ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فاری سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی لە کۆتایی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەم ئەنجومەنە لە مەککەی پیرۆز لە بەیاننامەیەک دا ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات کردەوەو ئێرانی بە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە تۆمەتبار کرد.