حوزه‌یران 21, 2019 16:46 Asia/Tehran
  •  ئیمزای بەڵگەنامەی ستراتژیکی هاوکارییە هاوبەشەکان لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا

وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی هەینی لە ئەسفەهان(ناوەندی ئێران)، بەلگەنامەی ستراتژیکی هاوکاریی هاوبەشییان ئیمزا کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛"موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران و "مەولوود چاووش ئۆچلوو" وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی پێوەندییەکانی دوو لایانە لە وان جێبەجێکردنەوەی ڕێککەوتننەکانی پێشووتر بۆ پێکهێنانی لیژنەی ستراتژیکی هاوبەشی ئابووری دوو وڵات بیرو رایان گۆریوە.

زەریف لەم دانیشتنە بە ئاماژە بە وەی کەپێوەندییەکانی تاران و ئانکارا لە رێبازی دروست و ڕوو لەگەشە داخەریکە پەرەدەستێنێت، گوتی: سەفەری وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ  ئێران، بۆ گەڵاڵە ڕێژی پێوەندییەکانی ستراتژیکی دوو وڵات ئیجگار گرنگە. وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ئامادەبوونی تارانی بۆ زۆرتر کردنەوەی بارستای بازەرگانی لەگەڵ ئانکارا ڕاگەیاند.

"مەولوود چاووش ئۆغلوو" وەزیری دەرەوەی تورکیایش لەم دانیشتنە  دا بە دەربڕینی ڕەزامەندی لە ئامادەبوونیی لە ئێران و شاری مێژوویی و فەرهەنگی ئەسفەهان گوتیشی: تورکیا  هۆگری زۆری هەیە بۆ پەرەو قووڵتر کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ ئێران لە هەموو دەڤەرەکانی سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی دا.

پەرەی هاوکاریی لە بواری وزە، کارو باری بانکی و گەشتیاری، لێکدانەوەی گرنگترین مەسەلەکانی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی  بەتایبەت ڕەوشی سوریا، یەمەن و دوایین گۆڕانکارییەکان لە کەنداوی فارس لە تەوەرەکانی دیکەی وتووێژ لە نێوان زەریف و مەولوود جاووش ئۆغلوو بوو. وەزیری دەرەوەی تورکیا ئێوارەێ پێنجشەممە بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران گەییشتە ئەسفەهان.

سەرپەیڤ